دیموكراسیی ئه‌و رێبازه فیكری و پراكتیكییه پێك ئه‌هێنێت كه یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنیه‌وه په‌یڕه‌وه‌ی ئه‌كات به تایبه‌تیی دوای رزگار بون له دیكتاتۆریه‌تی دڕنده ، ئه‌وه‌ش كاتێك كه پره‌نسیپی دیموكراسیی به‌لای (ی. ن. ك)ه‌وه یه‌كی گرته‌وه له نێوان چه‌سپاندنی دیموكراسیی وه‌ك تاكه بنه‌ما بۆ عێراقێكی دیموكراسیی فیدراڵیی و دیموكراسیی وه‌ك رێبازێكی كاركردن له ناو رێكخستنه‌كانی (ی. ن. ك) له ئاسته جیاجیاكان و هه‌مو چالاكییه‌كانیدا.
بێگومان دیموكراسیی به بێ پارته دیموكراسییه‌كان بنیات نانرێت ، ره‌فتار و نه‌ریته دیموكراسییه‌كانیش نه‌ك هه‌ر له بواره‌كانی فیكر و پلان دانان بۆبنیاتنانی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵی دیموكراسیی پشتیان پێ ئه‌به‌سترێت به‌ڵكو له بنیاتنانی پایه‌كانی رێكخراوه‌یی و رێكخستنی چالاكییه‌كانی حزب و دیاریكردنی سه‌ركرده‌كانی و كاندیداكردنیان له‌سه‌ر بنهمادیار و په‌یڕه‌وكراوه‌كانی دیموكراسیی له نێو هه‌مو ئه‌و پارتانه‌ی كه بڕوایان به دیموكراسیه وه‌ك رێبازێكی ژیان و ،خه‌بات ئه‌كه‌ن له پێناوی چه‌سپاندن و ره‌گ داكوتانی ئه‌م رێبازه دا.
دیموكراسیی له چوارچێوه راست و جدییهكهیدا بریتییه له زامن كردنی پێشكه‌وتن و گۆڕانكاریی، چ بۆ ده‌وڵه‌تان و كۆمه‌ڵه‌كانی مرۆڤایه‌تیی یان له ئاستی ئه‌و پارتانه‌دا بێت كه دیموكراسیی جیاوازییه‌كانی بۆچون و بیروڕاكان رێك ئه‌خات و یه‌كڕیزیی و ده‌ماره‌كانی رێكخستنیش ئه‌پارێزێت ،له‌رێی پابه‌ند بون به نه‌ریته‌كانی كاركردنی دیموكراسیی.
دیموكراسیی سیستمێكه خۆی خۆی ئه‌پارێزێت، دوری ئه‌خاته‌وه له مه‌ترسیی پاشگه‌زبونه‌وه لێ و په‌یڕه‌وكردنی ، ئه‌ی پارێزێت له سستیی و بهستهڵهكیی و داخوران و داڕمان ،به‌ڵام هه‌مو ئه‌وانه به‌ندن به مه‌رجێكه‌وه، ئه‌ویش ئیراده‌یه‌كی زیندو و باوه‌ڕ بونی قوڵه به دیموكراسیی نه‌ك هه‌ر بۆچارهسهرهكان به‌ڵكه بۆ رێباز و كاركردن له به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی مه‌ترسیی و هه‌ڕه‌شه‌كاندا.
(ی. ن. ك) به درێژایی كاروانی خه‌باتی خۆی باوه‌ڕی قوڵی هه‌بوه و هه‌یه به دیموكراسیی چ له نێو كاری رێكخراوهیییدا چ له ژیانی سیاسیی و ده‌زگا و دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراقیش.
به‌م دواییه‌ش كه سه‌ركردایه‌تیی (ی. ن. ك) له باره‌ی به‌ستن یا دواخستنی كۆنگره‌ی گشتیی له‌و واده‌یه‌ی كه دیاریكرابو جیاوازیی بۆچون و بیروڕای تێكه‌وت ،له ئاست ئه‌م وێستگه و مه‌سه‌له گرنگه‌دا به گیانێكی دیموكراسیی مامه‌ڵه‌ی كرد كه ره‌گی داكوتاوه له نه‌ریت و ژیانی سیاسییی خۆیدا، به‌و جۆره‌ی كه گوێیان گرت له رێكخستنه‌كان له ئاسته جیاجیاكاندا ، له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌و هه‌ڵوێسته نیمچه یه‌كگرتووه دا كه هاته كایه‌وه ،به زۆرینه‌یه‌كی ره‌ها. بڕیاری راست و گونجاویان دا
ئه‌م بڕیاره له هه‌لومه‌رجێكی نائاسایی دا درا كه (ی. ن. ك) ی پیا تێئه‌په‌ڕێت و سه‌رۆك مام جه‌لالیش له ده‌ره‌وه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر كه خوا شیفای دا حاڵه‌ته قورسه‌كه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌ی تێپه‌ڕاند كه كتوپڕ توشی بو .
ئه‌و بڕیاره‌ی كه درا له ئه‌نجامی حه‌كیمیی و ته‌كبیری راست و ره‌وای رێكخستنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی بو ده‌ره‌نجامی تێگه‌یشتنێكی رۆشن و به‌رچاو رونیی ئیجابیی بو بۆ ئه‌م ساته مێژوییه‌ی كه(ی. ن. ك) پیا ئه‌ڕوات ،ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی قوڵ بونه‌وه و چه‌سپاندنی نه‌ریته دیموكراسییه‌كانه كه له كاتی قۆناغه ناسك و نائاساییه‌كاندا په‌نای بۆ ئه‌برێت و په‌یڕه‌وه ئه‌كرێت.
ماوه‌ی نێوان ئاماده‌كاری بۆ به‌ستنی كۆنگره ی گشتیی چواره‌می(ی. ن. ك) تا كۆتایی هاتنی كۆنگره‌كه و جێبه‌جێكردنی بڕیار‌و راسپارده‌كانی كۆنگره و هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌یه‌كی زۆر كورت و كه‌مه كه بوار و كاتێك به ده‌سته‌وه نابێت بۆ ئاماده‌كاریی پێویست و چونه ناو ئه‌و دو پرۆسه گرنگه‌وه. ئه‌كرێت زۆر به راشكاوی بوترێت ئه‌نجامی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه زۆر گرنگه به تایبه‌تیی بۆ رۆڵی (ی. ن. ك) له ئاینده‌دا.
دیموكراسیی له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی بنه‌ما و پره‌نسیبی نه‌گۆڕی هه‌یه به‌ڵام ره‌چه‌ته‌یه‌كی ئاماده وسازكراو نییه كه له هه‌مو ئان وزهمانێكدا جێبه‌جێ بكرێت ،به‌ڵكو ئه‌وه‌ی كه گونجاوه و كاری پێده‌كرێت له كات و هه‌لومه‌رجێكی دیاریكراودا له شوێن و كات و هه‌لومه‌رجێكی تردا گونجاو نابێت ،ئه‌مه له لایه‌نه باش و چاكه‌كانی دیموكراسییه وه‌ك سیستمی كاركردن و ژیان و بیركردنه‌وه‌ی دینامیكیی و زیندو كه مل كه‌چ نابێت بۆ پێودانگێكی هه‌میشه‌یی و دیاریكراو ناچێته ژێر باری هیچ خۆ سه‌پاندنێك.
په‌نابردن بۆ سه‌ركردایه‌تیی به كۆمه‌ڵ له به‌ڕێوه‌بردنی كاروباری سیاسیی و رێكخراوه‌یی ،به تایبه‌تی له‌م كاته‌دا كه سكرتێری گشتیی له چاره‌سه‌ركردنه،تێڕوانین و هه‌نگاوێكی عه‌مه‌لییه بۆ پێكه‌وه هه‌ڵكردن و لێك تێگه‌یشتن له‌سه‌ر بنه‌ماكانی دیموكراسیی و هه‌ستكردن به لێپرسراوێتیی به‌رزی حزبیی و نیشتمانیی ،ئه‌مه له كاتێكدا كه لایه‌نگریی هه‌نگاونان بۆ فراوانكردنی سه‌ركردایه‌تیی به كۆمه‌ڵ له سێ سه‌ركرده بۆ پێنج تا حه‌وت سه‌ركرده به باشتر ده‌زانین ،ئه‌وه‌ش كاری سه‌ركردایه‌تیكردن و به‌ڕێوه‌بردن ئاسان ئه‌كات ،له‌و چوارچێوه‌یه‌دا زۆرههڵوێست و مه‌سه‌له یه‌كلایی ئه‌كاته‌وه.
پێویستیشه كاربكرێت بۆ چڕ كردنه‌وه‌ی هه‌ڵمه‌ته‌كانی هه‌ردو هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی داهاتو (هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان و به‌رنامه‌یه‌كی كاری واقیعی پێشكه‌ش بكرێت كه گوزارشت له خواست و داوای خه‌ڵك بكات و داواكاریه‌كانیان له دابینكردنی ئاسایش و خزمه‌تگوزاریی و ئه‌وانی تر بهێنێته دی.
یه‌كێك له هه‌ره باشترین ئه‌و ئه‌نجامانه‌ی كه هه‌ر رێكخراوێكی حزبیی ده‌ستی ئه‌كه‌وێت ئه‌وه‌یه كه ساته وه‌خته‌كانی تاقیكردنه‌وه گونجاو بێت بۆنهگۆڕیی و په‌ره‌پێدانی نه‌ریته ئیجابیه‌كان و پاراستنی یه‌ك هه‌ڵوێستیی و سه‌ربه‌خۆیی بڕیاری سیاسیی.