دکتۆر لەتیف جەمال ڕەشید لە ئێستادا سەرۆک کۆماری عێراقە. پێشتر، سەرۆک لەتیف جەمال ڕەشید پۆستی وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراقی وەرگرتوەو لە ساڵی (٢٠٠٣ - ٢٠١٠) لەو پۆستەدا بوە، دواتر وەک ڕاوێژکاری باڵای سەرۆک تاڵەبانی لە ساڵی ٢٠١٠ دا دەستبەکاربووە، لەو پۆستەدا بەردەوام بووە هەتا ساڵی ٢٠١٨. مێژووی سیاسی سەرۆک لەتیف جەمال ڕەشید لە شەستەکانی سەدەی ڕابردووەوە دەستی پێکردوە، لەوکاتەدا پەیوەندی کردوە بە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان ەوە، دواتریش پەیوەندی کردوە بە یەکێتی نیشتمانیی کوردستانەوە و وەک نوێنەری یەکێتیی لە بەریتانیا و وڵاتانی دیکەی ئەوروپا کاریکردوە..
[printfriendlyKurdish]