له دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه پارلهمانیهكهی ئه‌مساڵی سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌و ده‌نگه‌ی به‌ده‌ست نه‌هێنا كه هه‌موان چاوه‌ڕێیان ده‌كرد ،له‌و باره‌یه‌وه هه‌م له ناو خودی حزبه‌كه هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی قسه‌و باسی زۆر كرا هه‌ندێكیان بۆ پیاچونه‌وه و خۆ ئاماده‌كردن بۆ قۆناغێكی تر بون هه‌ندێكیشیان بۆ روخاندن و برینداركردن بون.
منیش كه‌سێكم له‌وانه‌ی كه سه‌رنج و تێبینیم هه‌یه به‌ڵام له روانگه‌ی بنیاتنانه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی(ی. ن. ك)ده‌یانخه‌مه رو ،جارێ له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌م كه جیاوازیی ئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشتردا زۆر نیه ره‌نگه وه‌ك یه‌ك بێت بۆیه ده‌بوایه زۆر به وردیی چاوخشاندنه‌وه بكرایه به هۆكاره‌كانی ئه‌نجامه‌كانی پێشوتر و زیاتر دیسپلین په‌یڕه‌و بكرایه و په‌یڕه‌وی ناوخۆی حزب جێبه‌جێبكرایه.
له راستیدا ئه‌وه‌ی رویدا ده‌ره‌نجامی چه‌ندین كهمو كورتیی بو كه به‌داخه‌وه سه‌ركردایه‌تیی (ی. ن. ك)له ئاستی پێویست و داواكراودا هه‌وڵی پڕكردنه‌وه‌ی كه‌لێن و كه‌موكورتییه‌كانیان نه‌دا و زیاتر چاویان له ده‌ستكه‌وت و پۆست و پله و پایه‌كان بو ،جیاوازییه‌كی زۆریشیان له نێو خۆیان و خواره‌وه‌ی خۆیاندا دروست كردبو كه ئه‌وه‌ش وكاردانه‌وه‌ی زۆر سلبی هه‌بو رێگه‌ی خۆشكرد بۆ نه‌یاره‌كان كه له‌و درزه‌وه نارێكییهكان گه‌وره‌تر پیشان بده‌ن ،له لایه‌كی تره‌وه ئه‌وانه له پێشه‌وه بون كه بۆ باشكردنی باری ئابورییان پشتیان به حزبه‌كان به‌ستوه و ئه‌رز و ئاو و وزه‌ی ئه‌م وڵاته بۆ مه‌سڵه‌حه‌تی خۆیان به‌كار ئه‌هێنن دیاره ئه‌وانه‌ش زیانیان به یه‌كێتیی گه‌یاندوه
له‌گه‌ڵ هه‌مو ئه‌وانه‌شدا ئه‌وه‌ی رویدا ئه‌نجامی شه‌ڕی چه‌ك و ئاگر نه‌بو ،به‌ڵكو ده‌ره‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیی بو كه (ی. ن. ك) خۆی بڕوای پێیه‌تی و یه‌كێكه له ئامانجه‌كانی بۆ چه‌سپاندنی له كوردستاندا بگره له عێراقیشدا ،بۆ یه هیچ پێویست ناكات یه‌كێتییه‌كان سه‌ری دنیایان لێبێته‌وه یه‌ك و ئه‌وانی تریش به تانه وته‌شه‌ر به‌ربنه گیانی یه‌كێتیی نیشتمانیی به‌و حسابه‌ی ئیتر ئه‌وه كۆتایی دنیایه،چونكه (چه‌رچڵ ) له جه‌نگی دوه‌می جیهاندا به‌سه‌ركه‌وتویی گه‌ڕایه‌وه كه‌چی له هه‌ڵبژاردندا پارتی كاركه‌ران زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێنا ، له فره‌نساش (چارل دهیگۆل ) پاڵه‌وانی رزگاریی نیشتمانیی و باوكی مقاوه‌مه‌ت بو كه‌چی له راپرسییه‌كه‌ی 1969دا %52ی گه‌ل ده‌نگی نه‌دا به به‌رنامه چاكسازییه ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی.
پێویسته (ی. ن. ك)یش ئه‌و ئه‌نجامه بكاته ده‌رفه‌تێك بۆ پیاچونه‌وه به سه‌رله‌به‌ری كۆڵه‌كه و پایه كانی خۆی له روی ئه‌دائی حزبیی و حكومیی ،ئه‌وه‌ش هه‌ر به‌ته‌نیا به نوسین و سیمینار و لێدوان نابێت به‌ڵكو هه‌نگاوی ئازایانه‌و جوامێرانه‌ی ده‌وێت كه ده‌بێت سه‌ره‌تاكانی پێش كۆنگره‌ی چواره‌میی (ی. ن. ك) ده‌ركه‌وێت.
من وه‌ك یه‌كێتییه‌ك له ئه‌دائی چه‌ند ساڵی رابردوی (ی. ن. ك) سه‌رنج و تێبینیی خۆمم هه‌بوه و وخستوشمهته روو ، هه‌ر له شێوازی رێكخستنه‌كانی حزبیی و به‌ڕێوه‌بردن له سێ پارێزگاكه‌ی هه‌رێمی كوردستان تا هه‌ڵسوكه‌وت له ئاست گۆڕانكارییه‌كان له ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان و مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدراڵیی و په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هێزه سیاسییه عێراقیی و كوردستانییه‌كان و چه‌ندین مه‌سه‌له‌ی تردا ،كه لێره‌دا باسكردنیان به پێویست نازانم .
به تێڕوانینی من ده‌بێت ئێستا له هه‌ر وه‌خت زیاتر سه‌ركردایه‌تیی (ی. ن. ك) ده‌رفه‌ت و فه‌زای ئازادتر بره‌خسێنێت بۆ ئه‌ندام و كادیره پێشكه‌وتوه چالاك و دهرنهكهوتوهكانی تا ئازایانه‌تر به هێمنی و به تێفكرینی زانستیانه‌و و دور له هه‌ڵچون و توندیی نواندن ، چاره‌سه‌ره واقیعیی و زانستیه‌كانیان بخه‌نه رو به ئامانجی خۆئاماده‌كردن بۆ قۆناغی داهاتوو و مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ روداو و گۆڕانكاریی و پێشهاته‌كان ، چونكه هه‌رێمی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ش له‌به‌رده‌م گۆڕانكاریی گه‌وره‌دان و ده‌بێت (ی. ن. ك) قورسایی و پێگه‌ی خۆی به شێوازێكی تر به‌كار بهێنێت كه له ئاست ئه‌و روداو و پێشهاتانه‌دا بن ،واته گۆڕینی شێوازی بیركردنه‌وه و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن به‌و جۆره‌ی كه هه‌م له ئاست داوا و خواستی گه‌لدا بن ،هه‌م ویستی جه‌ماوه‌ره پان وبهرینهكهی بهێنێته دی، كه به بڕوای من (ی. ن. ك) له‌و بواره‌دا نمونه ی زۆری پێشكه‌شكردوه ،(كه له‌مه‌یاندا ته‌نیا و ته‌نیا ئیراده‌یه‌كی به‌هێزی ده‌وێت ئه‌ویش به قوربانیی دانی ژماره‌یه‌ك لێپرسراو ده‌بێت له پۆسته‌كانیان ) واته گۆڕانكارییكردن له سه‌ركردایه‌تیی و سه‌ره‌وه‌دا بكرێت و خوێنی نوێی دانا و ژیر بهێنرێنه پێشه‌وه كه خه‌میان گه‌ل و یه‌كێتییه‌كه‌یان بێت نه‌ك مهكسهب و پۆست و ده‌سه‌ڵات ،ئهوانهبهێنرێنه پێشه‌وه كه ده‌توانن له چوارچێوه‌ی پره‌نسیب وستراتیژ و سیاسه‌تی یهكێتییهكهیاندا خزمه‌تی باشتر ی گه‌له‌كه‌یان و حزبه‌كه‌یان بكه‌ن و ده‌ستكه‌وتی چاكتریان بۆ به‌ده‌ست بهێنن ئه‌وه‌ش به‌رده‌وام ههڤالّ مام جه‌لال ته‌ئكیدی له‌سه‌ر ده‌كاته‌وه كه خوێنی تازه و نوێ بكرێته‌وه به‌به‌ر (ی. ن. ك)دا.
هه‌ر كات ئه‌م هه‌نگاوی پیاچونه‌وه و چاوخشاندنه‌وه و دارششتنی سیاسه‌تێكی نوێ له هه‌مو ئاست و بواره‌كاندا چوه بواری پراكتیكه‌وه ئه‌وا ئه‌و كاته هه‌مو هه‌نگاوه‌كانی (ی. ن. ك)به پلان و به‌رنامه ده‌بێت هه‌ر له هاوپه‌یمانییه كوردستانیی و عێراقییه‌كانه‌وه بگره تا دۆستایه‌تییه ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و به‌شدارییكردن له به‌ڕێوه‌بردن و حوكمداریی له هه‌رێم و به‌غدا و مامه‌ڵه كردن له ئاست روداوه سیاسییه‌كان و چۆنیه‌تی پاراستنی ئاسایشی ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كان ئه‌و ده‌مه ده‌توانێت بێ چه‌ند چون داكۆكیی له هه‌ر بڕیار و هه‌ڵوێستێك بكات و بۆ گه‌له‌كه‌ی و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی رون بكاته‌وه و قسه‌ی نه‌یاره‌كانی كاریگه‌رییان نابێت ،.
به‌داخه‌وه له ماوه‌ی رابردودا هه‌ندێك هه‌نگاو نراوه كه‌به‌رنامه و پلانی تۆكمه‌ی بۆ دانه‌نراوه و راوێژی قوڵ و چڕ‌وپڕیان له‌باره‌وه نه‌كراوه ویا دیراسه‌ی باش نه‌كراون بۆیه وه‌ك پێویست نه‌توانراوه داكۆكییان لێبكرێت ،سه‌ره‌نجام هه‌م به سلبیی كاری كردۆته سه‌ر پێگه جه‌ماوه‌رییه‌كه‌ی (ی. ن. ك) ،هه‌م جۆره دڕدۆنگییه‌كی دروست كردوه له ئاست په‌یوه‌ندیی هاوپه‌یمانیی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستاندا ، ئه‌وانه‌ش له لایه‌ن نه‌یارانی (ی. ن. ك) ه‌وه خراپ ئیستغلال كرا كه مه‌رج نییه ههموتانهكانی ئه‌وان راست و دروست بوبێت و خۆیان ئه‌گه‌ر له‌و واقیعه‌دا بونایه باشتریان نهدههێینا به‌ڵام ئه‌وه‌ی یه‌كێتییان به‌و جۆره قۆسته‌وه ،ئه‌ویش وه‌ك پێویست نه‌یتوانیی داكۆكیی بكات كه ئێستاش هه‌مان هێرش له دژی به‌رده‌وامه به تایبه‌تیی له ناوچه‌كێشه له‌سه‌ره‌كان .
كه‌واته (ی. ن. ك) كه دژواریی و سه‌ختیی زۆری بینیوه له سه‌رده‌می خه‌باتی چه‌كدار و دوای پیاچونه‌وه و خۆ رێكخستنه‌وه له پێشتر باشتر له گۆڕه‌پانه‌كه‌دا رۆڵی بینیوه ،له خه‌باتی مه‌ده‌نیی و سیاسیی و پارله‌مانیشدا وه‌ك هه‌ر حزبێكی تری ئه‌م دنیایه ده‌توانێت له دوای ئه‌و ئه‌نجامه كه له ئاست پێگه و قورسایی خۆیدا نه‌بو ،باشتر رۆڵی كارا و یه‌كلایی كه‌ره‌وه‌ی خۆی ببینێت ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌م بۆ كرد به پیاچونه‌وه و دۆزینه‌وه‌ی هۆكاره‌كانی ئه‌و (گه‌ڕانه‌وه بۆ دواوه) یه‌ی خۆی به شیَِوههیهكی مهزوعیی تاوتوێ بكات و هۆكاره‌كان دیاری بكات و بگه‌ڕێت به دوای چاره‌سه‌ری ریشه‌ییدا (نه‌ك هه‌ر ئازار شكێنی كاتیی ) و هیچ پێشنیاز و بیرۆكه‌یه‌ك پشت گوێ نه‌خات كه ده‌خرێنه به‌رده‌می و سود له ئه‌زمونی حزب و رێكخراوه‌كانی سۆشیالیست ئینته‌ر ناسیۆنال وه‌ربگرێت ئه‌گه‌ر پێویستیش كرد دودڵیی نه‌كات له راوێژكردن به‌وان و خه‌ڵكی پسپۆری تریش .
دیاره (ی. ن. ك)د‌رك به‌وه‌ده‌كات كه ئێستا خه‌ڵك گله‌ییان نییه له خزمه‌تگوزاریی و باری گوزه‌رانیان تا راده‌یه‌ك باشه به‌ڵام گله‌یییان له ناعه‌داله‌تیی كۆمه‌ڵایه‌تیی هه‌یه كه له كوردستاندا لاوازه ،گله‌ییان له جیانه‌كردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ته‌نفیزیی و ته‌شریعیی و قه‌زایی هه‌یه گله‌ییان له درز و كه‌لێنه‌كانی ته‌نمیه و گه‌شه‌سه‌ندن هه‌یه له كوردستان به گشتیی به تایبه‌تیی له سلێمانی ،بۆیه پێویسته (ی. ن. ك) به‌رنامه و پلانی هه‌بێت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی ئه‌و كه‌لێنانه و و به‌دیهێنانی ئه‌و خواستانه‌ی خه‌ڵك ،دیاره ئه‌وه‌ش قورس گران نییه (ی. ن. ك)به‌و سه‌رچاوه مرۆیی وزه و توانا زۆر‌و زه‌وه‌نده‌ی له‌به‌رده‌ستیدایه ده‌توانێت جێبه‌جێیان بكات.
ئه‌گه‌ر (ی. ن. ك) به‌و تێڕوانینانه‌ی ئاماژه‌یان بۆ كرا و ده‌یان بۆچون و روانینی تریش كه له ئارادان مامه‌ڵه بكات له به‌رامبه‌ر حاڵه‌ته‌كه‌دا، ئه‌وا ده‌توانێت به سه‌ركه‌وتویی كێشه‌كانی چاره‌سه‌ر بكات و ئه‌و ئازار و ناخۆشیانه بڕِهوێنێتهوه كه روبه‌ڕوی ئه‌ندام و لایه‌نگر و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی بوه‌ته‌وه و درێژه بدات به رێبازه دیموكراسییه‌كه‌ی كه چه‌ندین ساڵه خه‌ڵكی فێر كردوه له‌سه‌ری رای هێناون ،به‌وه‌ش ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێت (ی. ن. ك) له روانگه‌ی باوه‌ڕی قوڵی به پرۆسه‌ی دیموكراسیی جارێكی تر به گوڕ‌و تینێكی تره‌وه له گۆڕه پانه‌كه‌دا درێژه به خه‌بات ده‌دات و به مۆدێلێكی نوێتره‌وه خزمه‌تی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكه‌كه‌ی خۆی ده‌كات.