ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه پارله‌مانییه‌كه‌ی مانگی ئه‌یلولی رابردو له هه‌رێمی كوردستان ئه‌نجامی راسته‌وخۆی به‌دیهێنا ئه‌ویش به‌و ژماره‌ی ده‌نگانه‌ی كه هه‌ریه‌ك له لایه‌نه‌كانی به‌شداربوی هه‌ڵبژاردنه‌كه به‌ده‌ستیان هێنا.
كاتێك هێزه سیاسییه‌كان ئه‌نجامی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك كۆ ده‌كه‌نه‌وه چ له ئاستی ده‌نگه‌كان و دواتر كورسییه‌كانی پارله‌مان گرنگ ئه‌وه‌یه له ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی تر تێبگه‌ن دیراسه‌تی بكه‌ن به‌ر له‌وه‌ی هه‌ر هه‌نگاوێك بنێن و حوكم له‌سه‌ر شێوازی كاركردن و سیاسه‌ت و به‌رنامه‌كانیان بده‌ن.
ده‌ره‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان بریتی یه له پێودانگی رای گشتیی ده‌نگده‌ران و هه‌ڵوێستیان له ئاست ئه‌دای هێزه سیاسییه‌كان له خولی رابردو و هه‌ڵوێستی ئه‌و ده‌نگده‌رانه له ئاست به‌رنامه‌ی خولی داهاتوی په‌رله‌مان و هه‌ڵوێستیشیان به‌رامبه‌ر خودی كاندیداكان (به‌و پێیه‌ی نوێنه‌ری ئایندهی هێزه سیاسییه‌كانن له پارله‌ماندا).
ئه‌نجامی راسته‌قینه‌ی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكی دیموكراسیی ئه‌وه‌یه كه هه‌میشه ئه‌نجامه‌كان وه‌ك یه‌ك نابن و جێگییر نین ، له هه‌ر وڵاتێكی دیموكراسیی هیچ حزبێك ناتوانێت هه‌ر به نه‌گۆڕیی بمێننه‌وه ،لێره‌وه له سیستمه دیموكراسییهجیاجیاكانی دنیادا ئاڵوگۆڕی ده‌سه‌ڵات له نێوان هێزه سیاسییه‌كاندا ده‌ست پێده‌كات جارێك له پێگه‌ی ئۆپۆزیسیۆن جارێكی تر له پێگه‌ی ده‌سه‌ڵات چونكه چه‌ق به‌ستن یامانهوهی حكومه‌تێك له ره‌نگێكی سیاسیی دیایكراودا نیمچه مه‌حاڵه له‌و وڵاتانه‌دا.
به‌رز بونه‌وه و دابه‌زینی ژماره‌ی كورسییه‌كانی هه‌ر هێزێكی سیاسیی له هه‌ر هه‌ڵبژاردنێكدا ده‌ره‌نجامێكی ئاسایی ژیانی دیموكراسییه به‌ڵكو رواڵه‌ت و روخسارێكی دیموكراسیی و ئاست و راده‌ی پێشكه‌وتنی وشیاریی میللیش نیشان ده‌دات بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌نه رێگه‌یه‌ك بۆ ده‌ربڕینی هه‌ڵویست و گوشار به ئامانجی گۆڕانكاریی.
له ژیانی دیموكراسیدا كه خه‌ڵك مافی خۆی به‌كار ده‌هێنێت له ده‌ربڕینی بیر‌و رای خۆی له رێی ده‌نگه‌كانیانه‌وه پشتیوانیی یا ره‌تكردنه‌وه، سزا یاخود پاداشت نیشان ده‌ده‌ن به‌رامبه‌ر هه‌ر لایه‌نێك ،بۆیه ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه ئه‌یه‌وێت خه‌ڵك هه‌ر له‌سه‌ر یه‌ك هه‌ڵوێست بن ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ر رێژه‌ی نه‌گۆر بن ،ئه‌وا دیموكراسییه‌كی شێواوه. هێزه سیاسییه‌كان ناتوانن هێزی دیموكراسیی بن ئه‌گه‌ر به‌ر له هه‌مو شتێك حوكمی ده‌نگده‌رانیان قبوڵ نه‌بێت و له به‌ر رۆشنایی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان به خۆدا و به‌به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌كانیاندا نه‌چنه‌وه.
له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌مه‌دا ده‌توانرێت لایه‌نه‌كانی ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دیاری بكرێت ،ئه‌و ئه‌نجامانه ناكرێت له هیچ حاڵه‌تێكدا له باری (ی. ن. ك) ناوخۆی داببڕێنرێت كه بۆ یه‌كه‌مین جاره ده‌چێته هه‌ڵبژاردنێكه‌وه بێ سه‌رپه‌ره‌شتی و به‌رنامه داڕێژیی و پلان و ته‌كبیر و چاودێریی راسته‌وخۆی سكرتێره گشتییه‌كه‌ی كه فه‌خامه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لاله ،له كاتێكدا له نه‌خۆشخانه‌كه‌ی ئه‌ڵمانیایه‌وه به‌دواداچونی هه‌بو بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان ، له‌وێش ئه‌نجامه‌كانی پێراگهیهنرا.
لهودوادوایهی پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان سه‌ركردایه‌تیی (ی. ن. ك) وه‌ك كۆمه‌ڵێك سه‌ركرده‌ی په‌ڕاگه‌نده كاریان ده‌كرد هه‌ریه‌كه‌یان له روانگه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی تایبه‌تییانه‌وه كاریان ده‌كرد له بری ئه‌وه‌ی به گیانی سه‌ركردایه‌تیه‌كی به‌كۆمه‌ڵ كاربكه‌ن و بڕیار ده‌ربكه‌ن ،هه‌ندێكیان له رێی كه‌ناڵه جیاجیاكانی راگهیاندنهوهبانگهشهیان بۆ خۆیان ده‌كرد و ده‌می هه‌ندێك راگهیاندكاریان چه‌ور ده‌كرد به‌وه‌ی وتاری دور له واقیع بنوسن له جیاتی ته‌ركیزكردنه سه‌ر رێباز و به‌رنامه‌ی(ی. ن. ك) بۆ ئاماده‌كاری هه‌ڵبژاردنه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌ت.
ژماره‌یه‌ك له سه‌ركردایه‌تییه‌كانی حزب له هه‌ندێك حاڵه‌تدا به‌رپرسیاریه‌تیان له خۆ دور ئه‌خسته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانیان و خزمه‌تكردنی خه‌ڵك له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌كییه‌كان له ناوچه جیاجیاكاندا به‌تایبه‌تیی له گوند و دێهاته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی سلێمانی و دهۆك و هه‌ولێر ،ئه‌وه‌ش له‌وێ بوه‌ستێت كه هه‌نگاوی جدییان نه‌نا بۆ به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و كه‌مكردنه‌وه‌ی ئیمتیازه‌كان له هه‌ندێك سه‌ركرده و لێپرسراوان ،بۆیه سه‌یر نییه كه زۆر له هاوڵاتییان گازنده‌یان هه‌بێت له‌وه‌ی ئه‌و لێپرسراوانه بایه‌خ به چاره‌سه‌ركردنی كێشهسهرهكییهكانیان ناده‌ن و له‌وكاته‌وه‌ی پۆستی حكومیان وه‌رگرتوه سه‌ردانیی ناوچه‌كانیان ناكه‌ن ،هاوكات ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له دوای وه‌رگرتنی پۆستی حزبیی و حكومیی و پارله‌مانیی له هه‌رێمی كوردستاندا شكستیان هێنا له( پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه پێویسته‌كان ، راپه‌راندنی ئه‌ركه‌كانیان به رێكوپێكی و به‌رده‌وامیی په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر له ناوچه جیاجیاكاندا )ئه‌و شكسته‌ش (ی. ن. ك) باجه‌كه‌ی دا كه هه‌میشه له خه‌ڵكه‌وه نزیك بوه و له ناخیاندا بوه و له‌گه‌ڵ كێشه‌كانی رۆژانه‌یاندا ژیاوه ،سه‌رباری ئه‌وه له زۆر بواردا قه‌ناعه‌تێك دروست ببو كه (ی. ن. ك) سه‌ربه‌خۆیی سیاسیی و ئیداریی له ده‌ست داوه و كه‌وتۆته ته‌ڵه وداوی بریاردانی سیاسیی و ئیداریی به په‌له ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی ناكۆكیه ناوخۆیی و ململانێكان له سه‌ر ده‌سكه‌وت ئیمتیازات. .
یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه زۆر جێگه‌ی تێڕامانه كاندیداكانی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌یه كه هه‌ویان خه‌ڵكی به توانای ناو كۆمه‌ڵ نه‌بون دیاریكردنی كاندیداكان توانا و پسپۆڕیی و جه‌ماوه‌ریی تیادا ره‌چاو نه‌كرابو ئه‌وه‌ش بۆشاییه‌كی دروست كردبو له نێوان كاندیداكان و جه‌ماوه‌ردا چ له ئاستی گشتیی یان له ئاستی خودی یه‌كێتیی خۆیدا.
(ی. ن. ك)رێكخراوێكه باوه‌ڕی به پره‌نسیپ و پێودانگه دیموكراسییه‌كانه ،خاوه‌نی مێژوهیهكی دورودرێژه بۆ چه‌سپاندنی پایه‌كانی دیموكراسیی له ژیانی حزبییدا ،باوه‌ڕیشی پته‌وه به میكانیزمی كاركردنی دیموكراسیی چ له ئاستی نیشتمانییدا یان له ئاستی رێكخراوه‌ییدا ئه‌مانه هه‌موی وایكرد كه (ی. ن. ك) به زویی دان بنێت به پاشه‌كشێدا له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ، به‌ڵام دیموكراسیی له ژیانی حزبیدا دوای ئه‌و پاشه‌كشێیه وا ده‌خوازێت كه میكانیزمه‌كانی دیموكراسیی بكه‌ونه كار بۆ پێداچونه‌وه به دیاریكردنی كه‌م و كورتیی و هه‌ڵه‌كان و،كاركردن بۆ گۆڕانكاریی پێویست ، گۆڕانكارییه‌ك كه نابێت دور بێت له بهبهراكردنی خوێنی نوێ به سه‌ركردایه‌تیی و به‌هێزكردنی گیانی سه‌ركردایه‌تیی به كۆمه‌ڵ له‌به‌ر رۆشنایی پێودانگه دیموكراسییه‌كان به‌و جۆره‌ی ساته وه‌ختی پاشه‌كشێ كه (ی. ن. ك) و جهماوهرهكی به خۆوهیان بینی بێته ده‌رفه‌ت و فاكته‌رێكی گرنگ بۆ به‌ره‌وپێشچون ئه‌وه‌ش به دانانی به‌رنامه‌یه‌كی كاری واقیعی و هه‌مه لایه‌نه بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه سه‌ره‌كییه‌كان.
سه‌ركردایه‌تیی(ی. ن. ك) به‌رپرسیاریه‌تی ئه‌وه له ئه‌ستۆ ده‌گرێت كه روبه‌روی حزب بوه‌وه له پاشه‌كشێ و ناتوانایی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی ناو حزب و ده‌ره‌وه‌ی، ده‌شبێت ته‌واوی به‌رپرسیارێتی خۆی رابگه‌یه‌نێت له ئه‌نجامی به‌د ئومێدیی هه‌ڵبژاردنه‌كان بۆ جه‌ماوه‌ره‌كه‌ی و هه‌نگاوی فیعلی بنێت به ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی حزب بۆ ئه‌و رێباز و رێگایه‌ی كه له سه‌ره‌تاوه بۆ خۆی دارشتوه و كێشاوه وه‌ك حزبێكی سیاسیی كه داكۆكی بكات له ماف و ده‌سكه‌وته‌كانی گه‌لی كورد.
كاركردن بۆ چه‌سپاندنی حوكمی قانون و پره‌نسیپی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی دوكۆڵهكهی سه‌ره‌كین بۆ بنیاتنانی كۆمه‌ڵێكی به‌هێز كه یه‌كسانیی باڵا ده‌ست بێت هه‌موان به وه‌كیه‌كیی مافه‌كانیانی شاد بن هاوكات كاری هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاسییه‌كانی تر و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی ببێته بنه‌مای كار ئه‌و كاته ئاینده‌یه‌كی گه‌ش بۆ نه‌وه‌كانی داهاتو زامن ده‌بێت كه‌خواست و ویستی یه‌كێتییه ،دیاره ئه‌وه‌ش به كاری جدیی و كۆششی به‌رده‌وام دێته دی به ئامانجی جێبه‌جێكردنی ویست و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر له ئێستا‌و ئاینده‌شدا نه‌ك به ته‌نیا په‌نا بردن بۆ مێژوی پڕ سه‌روه‌ریی(ی. ن. ك) .