* عێراق باشترین نمونه‌یه له‌باره‌ی په‌یوه‌ندی نێوان ئاو، خۆراك، وزه، چونكه هه‌مویان پێكه‌وه به‌ستراون له‌لایه‌نی به‌رهه‌م و به‌كاربردنه‌وه، فشاره‌كانی ئێستاش له‌سه‌ر ئه‌و سه‌رچاوانه هه‌یه كاریگه‌رییه‌كی جدی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی سه‌قامگیری، به‌تایبه‌ت كهمهترسیهكی زۆر هه‌یه له‌ده‌ره‌نجامی كێشمه‌كێش له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی سه‌رچاوه‌ی ئاوێك كه‌خۆی له‌بنه‌ره‌تدا كه‌مه و ئه‌وه‌ش به‌هۆی خراپی ئاستی ئاو و هاوكارینهكردنه له‌رێی سنور یان به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌شه‌ی دانیشتوانه‌وه.
نه‌بوونی پێناسه‌یه‌ك كه‌له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی رێكه‌وتنی له‌سه‌ر كرابێت له‌باره‌ی ئاسایشی ئاوه‌وه كێشه‌یه بۆ عێراق، له‌سه‌ر ئاستی جیهانیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێكه‌وتن كراوه له‌سه‌ر پێناسه‌ی رێكخراوی خۆراك و كشتوكاڵ (فاو)، به‌ڵام رێكنه‌كه‌وتوون له‌سه‌ر چۆنیه‌تی دابینكردنی ئاو وبه‌دیهێنانی ئاسایشی خۆراك. بۆ نمونه ده‌كرێت ئاودێری به‌رهه‌می خاك به‌رێژه‌ی (400%) زیاد بكات له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره، زامنی دابینكردنی ئاو كارێكی پێویسته.
جوتیارانی عێراق به‌پله‌ی یه‌كه‌م پشت ده‌به‌ستن به‌شێوازه كۆنه‌كانی ئاودێری، كهشێوازێكه ده‌بێته هۆی له‌ده‌ستدانی رێژه‌یه‌كی زۆری ئاو، كارێكی سروشتییشه كهدابهزاندنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی زۆر كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ئاسایشی خۆراك، هه‌روه‌ها بنیاتنانی به‌نداو و كۆگاكانی ئاو له‌توركیا، سوریا، و ئێران كاریگه‌رییه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی مه‌ترسیدار زیاد ده‌كات. له‌به‌رامبه‌ریشدا هه‌ڵسه‌نگاندنه‌كانی رێكخراوی نێوده‌وڵه‌تی فاو ئاماژه بۆ (20-30)%ی تێچوی خۆراكی رۆژانه‌ی یه‌ك خێزان ده‌كات كهپهیوهندیداره به‌وزه‌ی كاره‌باوه.
پێده‌چێت ئه‌مه‌ش له‌عێراقدا دوو هێنده بێت به‌هۆی كاریگه‌ریی جه‌نگ و رووداوه‌كانی پێشووتره‌وه له‌سه‌ر دامه‌زراوه‌كانی كاره‌با و شكستی ده‌سه‌ڵاتداران له‌چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی به‌رده‌وامی كاره‌با له‌وڵاتدا.
عێراق روبه‌رووی ركابه‌رییه‌كی مه‌ترسیدار ده‌بێته‌وه له‌و مه‌سه‌لانه‌دا كه‌تایبه‌ته به‌ئاسایشی ئاو، چونكه رێژه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌راست 15%ی دانیشتوانی جیهانه و رێژه‌ی ئاوه سازگارهكانیش 1%ی كۆی ئه‌و ئاوه‌یه كه‌له‌ناوچه ئاوه‌دانه‌كانی تردا هه‌یه. هه‌روه‌ها دابینكردنی ئاویش په‌یوه‌ندیداره بهوهرزه دیاریكراوه‌كانه‌وه، رێژه‌ی 75%ی هه‌ڵقوڵانی رووباره‌كانیش له‌نێوانی مانگه‌كانی شوبات و حوزه‌یران دایه و نزیكه‌ی 10%ی له‌ماوه‌ی ئه‌وپه‌ڕی خواستدایه كه‌ئه‌ویش مانگه‌كانی نێوانی ته‌موز و تشرینی یه‌كه‌مه. به‌جۆرێك كشتوكاڵ رێژه‌ی 87%ی ئاوه‌كه ده‌بات، ئه‌م رێژه سنوردارهش فشارێكی گه‌وره ده‌خاته سه‌ر دابینكردنی ئاو.
هه‌روه‌ها ده‌بێت كشتوكاڵ ركابه‌ری چه‌ندین داخوازیی تر بكات له‌وانه كۆنترۆڵكردنی لافاو، دابینكردنی ئاوی پیشه‌سازیی و خزمه‌تگوزارییه‌كانی شاره‌وانی، وزه‌ی كارۆئاوی و چاكسازی ژینگه و له‌نێویاندا سه‌رله‌نوێ بوژاندنه‌وه‌ی زۆنگاوه‌كان.
ده‌ره‌نجامی ئه‌وه‌ش نه‌بوونی ئاسایشی ئاو په‌یوه‌ندیداره به‌مه‌سه‌له‌ی ئاسایشی خۆراك و وزه‌وه كه‌ئه‌وه‌ش به‌ته‌واوی په‌یوه‌ندیی نێوانی ئاو، خۆراك و وزه روون ده‌كاته‌وه.
عێراق وه‌ك وڵاتێك كهئاوهكهی تێده‌ڕژێت، له‌ماوه‌ی ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی رابردوودا و به‌شێوه‌یه‌كی نه‌رێنی بنیاتنانی به‌نداوه‌كان له‌وڵاتانی دراوسێ كاریگه‌ری خراپی كردۆته‌سه‌ر. هاوكات جه‌نگی عێراق و ئێران و داگیركاری ئینگلیز و ئه‌مریكا ساڵی 2003 كاریگه‌ریی نه‌رێنی له‌سه‌ر كه‌رتی ئاو و ژێرخانی ئابوری پرۆژه‌كانی ئاودێری دروستكرد.
له‌كاتێكدا وزه‌ی كارۆئاوی له‌ساڵانی نه‌وه‌دی سه‌ده‌ی رابردوودا بڕی 25%ی پێداویستی وڵاتی له‌ووزه دابین ده‌كرد، به‌رهه‌م نزیكه‌ی 30% بوو لهوزهی دیزاینكردنی به‌نداو و رێكخه‌ره‌كان له‌ده ساڵی رابردوودا.
بۆیه پێشبینی ده‌كرێت كهگۆرانكارییهكانی كه‌شوهه‌وا و به‌كارهێنانی به‌رده‌وامی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتی خاوه‌ن سه‌رچاوه‌و وڵاتانی هاوبه‌ش له‌و ئاوه‌دا ده‌بێته هۆی دابه‌زاندنی ده‌ستكه‌وتی ئاو به‌شێوه‌یه‌كی زۆر، سه‌رباری كاریگه‌ری راسته‌وخۆی ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی كه‌له‌ئێستادا له‌سه‌ر سه‌رچاوه‌كانی ئاو و پرۆژه‌كانی ئاینده دروست ده‌كات كه‌بۆ هه‌مان مه‌به‌ستن. هه‌روه‌ها بنیاتنانی به‌نداو و دروستكردنی رێكخه‌ری گۆرانی ئاراسته‌ی ئاو له‌لایه‌ن وڵاتانی خاوه‌ن سه‌رچاوه‌وه كاریگه‌ری نه‌رێنی كردوه له‌سه‌ر گه‌شه‌ی كشتوكاڵ له‌عێراق له‌رێی كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی ئاو كه‌دێته وڵاته‌وه. بۆی ده‌بێ عێراق به‌رهه‌می خۆی له‌خۆراك دوو هێنده بكات، كه‌ئه‌وه‌ش له‌ئێستادا به‌دی نایه‌ت به‌هۆی ئه‌و كورتهێنانه‌ی لهوزهی كاره‌بایی و ئاودا هه‌یه، سه‌رباری ئه‌وه‌ش ئه‌م كورتهێنانه كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر لایه‌نی به‌كاربه‌ر، ئه‌مه‌ش بۆته هۆی ئه‌وه‌ی حكومه‌ت به‌رگه‌ی تێچوویه‌كی گرانبه‌های (فۆرمی خۆراك) بگرێت و به‌رهه‌می خۆراكی دابین بكات به‌پشت به‌ستن به سیستمی ئاڵوگۆری ده‌ستكه‌وتی نه‌وت به‌رامبه‌ر به‌خۆراك كهلهساته وه‌ختێكی سه‌ره‌تایی له‌دوای جه‌نگدا ده‌یان خێزانی هه‌ژار سوودی لێ بینی، به‌ڵام له‌و كاته‌وه كاریگه‌ریی نه‌ماوه‌و پێویستی به‌چاره‌سه‌رێكی ریشه‌یی هه‌یه بۆ ئه‌و هۆكارانه‌ی كهسوودهكانی سنوردار ده‌كات له‌وانه‌ش:
-هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاساكان و ئه‌و بابه‌تانه‌ی كهپهیوهنده به‌كڕینی ماده خۆراكییه‌كانه‌وه.
-نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری لۆژیستی پێویست وه‌ك گواستنه‌وه‌و كۆگای خه‌زنكردنی ماده خۆراكییه نوێیه‌كان
-ناجێگیری باری ئه‌منی له‌چه‌ند ناوچه‌یه‌كی وڵات‌دا.
پرۆسه‌ی چاكسازی كاری فۆرمی خۆراك كارێكی ئاسان نیه، و سیستمی جێگره‌وه‌ش ده‌بێ به‌كه‌مكردنه‌وه‌ی ماده‌كانی و گرنگیدان به‌و ئاستانه‌ی دانیشتوان بێت كه‌ئاستی بژێوی ژیان و داهاتی تاكیان كه‌م بێت ئه‌مه‌ش ده‌كرێت له‌رێی هاوكارییه‌كی داراییه‌وه قه‌ره‌بووبكرێنه‌وه كه‌هاوشێوه‌ی سیستمی بیمه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی بێت.
حكومه‌تی عێراق چه‌ندین هه‌نگاوی ناوه بۆ چاره‌سه‌ری بابه‌ته‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌ئاسایشی ئاوه‌وه، باجی خستۆته سه‌ر به‌كارهێنانی ئاو له‌لایه‌ن جوتیارانه‌وه كه‌ئه‌مه‌ش له‌ساڵی 1995دا كرا‌و دواتر له‌ساڵی 2004دا دیاریكرا كه‌نرخی سه‌پێنراو بۆ یه‌ك دۆنم له‌نێوانی (500 بۆ 2500) دیناری عێراقیدایه به‌پێی شێوازی ئاودان و به‌سه‌رپه‌رشتی كادره‌كانی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتییه‌كان. رێگا و شێوازی نوێی ئاودان له‌گه‌ڵ رێنماییه‌كانی تر له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵه‌وه ده‌درێته جوتیاران.
هه‌موو سیستمه‌كه پێویستی به‌چاكسازی ریشه‌یی هه‌یه به‌ر له‌وه‌ی حسابی تێچووی راسته‌قینه بكرێت و رووپێوی رووبه‌ره‌كان بكرێت. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش دامه‌زراوه تایبه‌تمه‌نده‌كان هه‌وڵێكی زۆریان داوه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئه‌و بڕانه له‌ماوه‌ی ساڵانی (2004-2005)دا، بۆ زانیارییش تێچوه‌كه‌ی به‌رێژه‌ی (50%) كه‌متره له‌تێچووی راسته‌قینه‌ی خۆی كهدهوڵهت ده‌یدات. له‌ماوه‌ی ساڵی 2006یشدا داواكارییه‌ك ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران كرا بۆ دواخستنی دابینكردنی ئه‌و بڕه پارانه تا كاتێكی نادیار و تائێستاش هه‌ر دواخراوه.
عێراق چه‌ند هه‌نگاوێكی جدی ناوه له‌پێناو بنیاتنانی ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی ئاودا له‌پێناو پشتیوانیكردنی كه‌رتی ئاو، و جێبه‌جێكردنی چاكسازی ریشه‌یی له‌و كه‌رته‌دا له‌هه‌موو شوێنێكی وڵات‌دا.
له‌كۆتاییشدا ده‌مانه‌وێ دووپاتی بكه‌ینه‌وه كه‌زۆر پێویست به‌رێكه‌وتن هه‌یه بۆ چۆنیه‌تی دابه‌شكردنی ئاو له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ به‌تایبه‌ت توركیا و ئێران بۆ زامنكردنی گه‌یشتنی ئاو له‌كات و شوێنی گونجاو‌دا، به‌تایبه‌ت كهكشتوكاڵ به‌شێوازه كۆنه‌كان هێشتا به‌ربڵاوه‌و سه‌رچاوه‌ی سه‌ره‌كیی خۆراكه له‌عێراقدا. هه‌روه‌ها ستراتیژی درێژخایه‌نی عێراق كه‌تایبه‌ته به‌چاكسازی كه‌رتی ئاو و به‌رێوه‌بردنی پێویستی بهههماههنگییهكی ته‌واوه له‌گه‌ڵ توركیا و ئێران‌دا بۆ زانینی پێشبینیه‌كانی داخوازی له‌سه‌ر ئاو و پلانی به‌رێوه‌بردنی ئاو بۆ وڵاتانی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ عێراقدا.
*
ئه‌مه ده‌قی بابه‌تێكی وه‌رگێڕدراوی ئه‌و وانه‌یه‌یه كه(د. له‌تیف ره‌شید) راوێژكاری پێشكه‌وتووی سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری سه‌رچاوه ئاوییه‌كانی پێشوو له‌په‌یمانگای شاهانه بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌شی كرد، له‌وۆرك شۆپێكی كۆمه‌ڵێك له‌شاره‌زایانی (House Chatham) له‌رۆژانی (17-18)ی دیسه‌مبه‌ری 2013 له‌وڵاتی كوه‌یت، تێیدا باسی ئه‌و ساسهتانه كرا كه‌كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر به‌كارهێنانی خۆراك و ئاو و قه‌باره‌ی ئه‌و شاره‌زاییه‌ی هه‌یه له‌پرۆسه‌ی دانانی باج له‌سه‌ر ئاودێری.