نی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
قه‌یرانی كۆبونه‌وه‌كان یان قه‌یرانی لێكتێگه‌یشتن !؟
د. عه‌بدول له‌تیف جه‌مال ره‌شید
شوباتی 2016
زۆزك كردویوتی به كوردی
دیاره ئه‌و دیدارانه‌ی كه لێپرسراوانی حكومه‌تی فیدراڵیی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌كاته‌وه چ ئه‌وانه‌ی له به‌غدان یا ئه‌وانه‌ی له هه‌ولێر یاخود له ده‌ره‌وه‌ی عێراقن، گوزارشتێكی رونن كه قه‌یرانێكی جیدی هه‌یه له نێوان حكومه‌تی فیدراڵیی و كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمدا.
له راستیدا ئاماژه‌كانی نه‌بونی ده‌رفه‌تی لێك تێگه‌یشتن له جه‌وهه‌ری دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كه گه‌وره‌تره. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردود قه‌یرانه‌كان گه‌یشتنه راده‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌رفه‌تی لێك تێگه‌یشتنیان گه‌یانده بن به‌ست،كێشه‌ی قوڵ و جدیی له‌وه‌دایه كه رێگه چاره‌ی وه‌همییان ده‌دۆزییه‌وه كه نه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ به‌رگه‌یان نه‌ده‌گرت بهڵكوههر زو هه‌ره‌سیان هێناوه ،ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بونی لێكتێگه‌یشتنی راسته‌قینه و كارنه‌كردن به بیری دامه‌زراوه‌یی و گرتنه به‌ری سیاسه‌تی رێگه چاره‌ی كاتییه‌وه بوه.
رێگه چاره‌ی كاتی.. . چاره‌سه‌ری كاتی تهنگاوین كه به‌رژه‌وه‌ندیی و گوشاره سیاسییه‌كان ده‌یان هێنێته پێشه‌وه و، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری كێشه زه‌ق و بهرچاوهكاندا ناگونجێن كه‌له ئه‌رزی واقیعدا تا دێت زیاتر ده‌بێت له نێوان هه‌ردو لادا.
دیداره‌كان به تایبه‌تیی ئه‌وانه‌ی كه له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چن له نێوان لایه‌نه سیاسییه جیاجیاكان و حكومییه‌كاندا ،پێویست و گرنگن بۆ هه‌موان چ جای بۆ هه‌رێم كه پێویستی به رێكخستنه‌وه‌ی باری دارایی خۆیه‌تی له سایه‌ی رێككه‌وتنه سیاسیی و ئابورییه ئیمزاكراوه‌كانی نێوان هه‌ردولا، به‌و پێیه‌ی به‌غدا پایته‌ختی عێراق و ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی فیدراڵییشه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له دیداره‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه هه‌ردولا پێویستیان به دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی گونجاوه بۆ لێكتێگه‌یشتن كه‌چی هه‌ست ده‌كرێت چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی دیداره‌كه ناكرێت و كات به‌سر ده‌برێت. له كاتێكدا مه‌سه‌له‌كه پێویستی به چاره‌سه‌ری جدیی كێشه‌كان و چونه ناو ورده‌كارییه‌كانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌ی گونجاو.
پێشتر حكومه‌تی فیدراڵیی به هۆی ئه‌وه‌ی باری دارایی باش بو ناكۆكییه‌كانی ئه‌پۆشی و كاره‌كانی به‌ڕێ ئه‌كرد ، به‌ڵام به‌كارهێنانی موڵكی گشتیی بۆ مه‌به‌ستی سیاسیی به‌شێك بو له‌و كێشه به زه‌برانه‌ی كه روبه‌ڕوی حكومه‌ت بوه‌وه و له دوای قه‌یرانی نرخی نه‌و گورزی سره‌واند له قرچۆكیی بنیاتی دارایی و ئابوریی ده‌وڵه‌تی عێراقیی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كه له سایه‌ی باری ئه‌منیی و سیاسیی و دارایی ئێستادا فه‌رامۆش كردن و پشت گوێ خستن هه‌ڵناگرێت. له هه‌رێمیش كێشه‌كان هیچیان زیانه‌كانیان له‌وانه كه‌متر نییه كه ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
قه‌یرانی موچه یه‌كه‌مین دیارده‌یانه ، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی زۆر ترسناكی زۆربه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌یه كه تا ئێستاش به هۆی گوشاری هێزه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمه‌وه وه‌ك خۆی ماوه و، كه‌س نازانێت كه‌ی ئه‌م هێزانه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئه‌م قۆرخ كارییهدا ناشكێت، سه‌یرله‌وه‌دایه هه‌ندێك لایه‌ن پڕوپاگه‌نده‌ی درۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و بوختانی پوچ ده‌ده‌نه پاڵ كهسایتییه ناسراوه‌كان گوایه ئه‌وان به‌رپرسیاری بڕینی موچه‌ن له هه‌رێم!
دیمه‌نێكی تری بارودۆخه‌كه په‌یوه‌سته پاشه‌كشێ و كه‌م بونه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی ژیانی دیموكراسیی له نێو چه‌ندین حزبی سه‌ره‌كیی له هه‌رێمدا، ئه‌مه‌ش دیموكراسیی له هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه كه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان پێی نیگه‌رانن.
په‌ك خستنی په‌رله‌مان به پره‌نسیب و ده‌سه‌ڵاتێكی ناده‌ستوریی گوزارشتێكی زۆر دراماتیكییه له ئاست كێشه‌ی دیموكراسیی و دامه‌زراوه‌كانیدا له هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م كێشهیهبه ته‌واوی گوزارشت له قه‌یرانی لێك تێگه‌یشتن ده‌كات له هه‌رێم، سه‌رباری ئه‌وه‌ش په‌رده هه‌ڵ ئه‌ماڵێت له روی په‌كخستنی كاری دامه‌زراوه‌یی و ده‌ستوریی.
له‌لایه‌كی تره‌وه حكومه‌تی هه‌رێمیش په‌كی كه‌وتوه و ، زۆرینه‌یه‌كی په‌رله‌مانیش له ئارادایه كه ده‌رفه‌ت له‌باره بۆ متمانه سه‌ندنه‌وه له حكومه‌ت و كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ ، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له روه‌كانی قوڵ بونه‌وه‌ی ناكۆكی توند بونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له نێوان لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراودا كه په‌كخراوه. ئه‌مه ململانێ یه‌كی جدیی و حه‌ساسه له هه‌لومه‌رجێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستای هه‌رێم و مێژوی ململانێی هێزه‌كان له هه‌رێم ، مه‌ترسیی ململانێكان خۆی له‌وه‌دا ئه‌بینێته‌وه كه ناكۆكییه‌كی ریشه‌ییه و سه‌رتاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و به‌پێی سروشتی بنیاتی ژیانی حزبیی ناو حزبه‌كان ئه‌م ململانێ یه كۆتایی نایه‌ت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هاوڵاتیی خه‌می یه‌كه‌می نانی مناڵه‌كانی و ژیانی خێزانه‌كه‌یه‌تی كه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه ، ناره‌واییه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا كه رۆژانه هاوڵاتیی له كوردستان روبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه هه‌ندێك هێزی سیاسیی هه‌ر به‌رده‌وام بن له ره‌چاوكردنی لێك تێگه‌یشتنه سیاسییه له‌رزۆكه‌كانی نێوانیاندا.
ره‌وا نییه حكومه‌تی فیدراڵیش به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر بێ ده‌نگیی له ئاست به‌رپرسیارییه‌تیه ده‌ستورییه‌كانی له ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان.
سوربون له‌سه‌ر بێ ده‌نگیی كه به‌غدا به بیانوی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم كه خۆی له خۆیدا له‌رزۆك و قرچۆكه ، له روانگه‌ی ده‌ستوریی ته‌نانه‌ت مرۆییشه‌وه بارودۆخه‌كه چه‌ند گرژ و ئاڵۆزیش بێت له نێوان هه‌ردو لا و وڵاتیش به گشتیی ،هه‌ر ناڕه‌وا و نه‌گونجاوه.
كاتێك لێك تێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردو حكومه‌ت ده‌گاته بن به‌ست ، ده‌بێت كه‌ناڵی تر بكه‌نه‌وه بۆ لێك تێگه‌یشتن، خراپ نییه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێراوی هه‌رێمدا ده‌ستپێشخه‌ریی بكات بۆ لێك تێگه‌یشتن و دانانی نه‌خشه‌یه‌كی رێگه‌ی سه‌ره‌تایی و بیكه‌نه بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوی راسته‌قینه له نێوان هه‌ردو حكومه‌تدا ، ئه‌وه‌ش وا دخوازێت كه په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ست به‌كار بێته‌وه و چالاكییه‌كانی له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێ بكاته‌وه كه وه‌ستێنرابو .
لێپرسراوێتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌كارهێنانی گوشاره له پێناوی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانی دیموكراسیی له هه‌رێمی كوردستان ، لێپرسراوێتیی حكومه‌تی فیدراڵیشه زیاتر بایه‌خ بدات به كێشه‌ی موچه نه‌دان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، كاربكات بۆ وردبینیكردن له هه‌نارده‌كانی نه‌وت و پشت به‌ستن بهپرهنسیبی رونیی و شه‌فافیه‌ت له پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وت شێوازی خه‌رجكردنی داهاته داراییه‌كان به ئامانجی چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی و كۆتایی هێنان به مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشنیازمان كرد بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به بێ قانونێكی ورد و رون كه ئه‌م پرۆسه‌یه رێك بخات واته (قانونی نه‌وت و گاز )نه‌وت هه‌نارده نه‌كات و نه‌یفرۆشێت ، داواشمان كرد بایه‌خه‌كانی چڕ بكاته‌وه بۆ بنیاتنانی ژێرخانی ئابوریی و بوژانه‌وه‌ی پیشه‌سازیی له هه‌رێم به تایبه‌تیی پیشه‌سازییه‌كانی نه‌وت به‌ڵام به‌داخه‌وه گوێ له پێشنیازهكانمان نه‌گیرا ، هه‌میشه وه‌ڵامه‌كانیان وابو كه گرنگیی به سه‌ربه‌خۆیی دارایی هه‌رێم ئه‌ده‌ن به‌بێ پابه‌ند بون به دیسپلین و چوارچێوه قانونییه ئابوریی و ئیدارییه‌كان .
به‌رپرسیاریه‌تی چاره‌سه‌ركردنی پێشێلكارییه ده‌ستورییه‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موان چونكه مانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه وه‌ك خۆی له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سدا نییه ، درێژه‌كێشانی مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌كخستنی په‌رله‌مان و حكومه‌تیش به هه‌مان شێوه كێشه‌ی راسته‌قینه‌ن , به تایبه‌ت هه‌ندێك له لێپرسراوانی حكومیی و زۆربه‌ی سیاسییه‌كان مانه‌وه‌ی ده‌ستورییان كۆتایی هاتوه به‌وه‌ش شه‌رعیی بونی حوكمداریی له حكومه‌ت و حزبیشیان كۆتایی هاتوه.
بۆیه نابێت هیچ لایه‌نێك هه‌ر رۆڵی ته‌ماشا چی ببینێت،
چونكه خوانه‌خواسته هه‌ركاتێك ئاگره‌كه به‌رپا بو جیاوازی ناكات له نێوان ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌ماشاچیه.