. عه‌بدول له‌تیف جه‌مال ره‌شید
راوێژكاری پێشكه‌وتوی سه‌رۆك كۆمار
وه‌زیری پێشوتری سه‌رچاوه‌كانی ئاو
شوباتی 2015
هاوكار له عه‌ره‌بییه‌وه كردویه‌تی به كوردی
دابه‌زینی نرخی نه‌وت و گرفته ئابوریی و داراییه‌كانی دوای خۆی ، به‌تایبه‌ت له‌وڵاتێكی وه‌ك عێراق دا، قسه‌و باسی هێنایه‌وه بیر ده‌رباره‌ی نه‌وت كه سامانێكه هه‌ره‌شه‌ی له‌ناوچونی له‌سه‌ره‌و و چه‌ندین ركابه‌ری وزه‌ی تر جێگره‌وه‌یه‌تی.
ئه‌گه‌ر قسه‌مان هه‌ر له‌سه‌ر نه‌وت بێت به‌و پێیه‌ی سامانێكه به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌چێت و ته‌مه‌نی په‌یوه‌ندیداره به‌كاتێكی دیاریكراوه‌وه بۆ هه‌ر وڵاتێكی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت، ئه‌وا ئێمه له‌عێراقدا دوایین لایه‌ن ده‌بین گرنگی بده‌ین بهكهمبونهوهی نه‌وت و ئه‌و چاره‌نوسه‌ی كهنامانهوێ رووبه‌رووی ببینه‌وه كاتێ نه‌وت كۆتایی دێت.
بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده پسپۆر و شاره‌زایان هاوكات كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌كان به‌جیاوازی سیستمی حوكمڕانییه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن دوایین به‌رمیل نه‌وت كه‌له‌جیهاندا به‌رهه‌م بێت نه‌وتی عێراق ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌وه‌ی عێراق پارێزگاری له‌دوایین بڕی نه‌وتی عه‌مبار كراوی جیهان ده‌كات له‌ژێر خاكه‌كه‌یدا. هه‌روه‌ك چۆن دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وت له‌كۆنگره‌ی ووزه‌دا له‌كوه‌یت و له‌رۆژی 21/1/2015دا وتی: (ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌به‌رچاو نه‌گرین كه‌سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ئاسایی مسۆگه‌ری كردوه بۆخۆی به‌ڵام رێژه‌ی داخوازی له‌سه‌ری له‌ماوه‌ی ده‌ساڵی ئاینده‌دا زیاد ده‌كات. به‌پشت به‌ستن بهههڵسهنگاندنهكانی ئێستا ئه‌وا داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت هه‌ر له‌به‌رزبونه‌وه‌دا ده‌بێت به‌رێژه‌ی (1. 2 -1. 5) ساڵانه و داخوازییه‌كه له‌ساڵی 2025 دا ده‌گاته (105 بۆ 110) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا. كه‌رتی گواستنه‌وه‌و ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر و تایبه‌ت رۆڵی گرنگ ده‌بینێت له‌زۆرتر به‌كارهێناندا. به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی پێشووتریش ئه‌مه زیاتر ده‌بێ چونكه ته‌نیا له‌چین خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبیل پێنج هێنده زیادی كردوه له‌ماوه‌ی نێوان (2010 بۆ 2025)دا ئه‌مه‌ش به‌مانای 220 ملیۆن ئۆتۆمبیل كهدێتهبازارهوه له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا.
ئه‌گه‌ر سبه‌ی یان دووسبه‌ی یا دوای سه‌ده‌یه‌ك نه‌وت كۆتایی هات، گرنگترین پرسیار ئه‌وه‌یه ئێمه چ جێگره‌وه‌یه‌كمان هه‌یه؟ له‌هه‌مان كاتدا كهلهوتهكهیدا ئاماژه‌ی بهوهكردوه كه(نرخی جیهانی نه‌وت دابه‌زینێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه، ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا یه‌كه‌مین جاره روو بدات، كهبهزیانی چه‌ندین وڵات كه‌وته‌وه له‌نێویاندا عێراق).
ئه‌و جێگره‌وانه‌ش كهلهپرسیارهكهی پێشهوهماندا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕاین ته‌نیا جێگره‌وه‌ی وزه‌ی جێگره‌وه نیه كه زۆر باس ده‌كرێ به‌ڵكو به‌شوێن جێگره‌وه‌ی ئابوریی و داراییدا ده‌گه‌رێین كهئابوریی ده‌وڵه‌ت به‌جۆرێك نابێت له‌هه‌موو شتێك‌دا پشت به‌سامانی سروشتی ببه‌ستێت كه‌ئێستا بێت یان ئاینده هه‌ر كۆتایی دێت.
له‌خۆرئاوا و ناوچه‌كانی تری جیهانی پێشكه‌وتوودا كه‌زۆربه‌یان نه‌وتیان نیه چه‌ندین سه‌ده‌یه باس له‌گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی تری وزه‌دا ده‌كرێت نه‌ك ته‌نیا ئه‌و ووزه نه‌وتیه‌ی كهلهچهند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌ساره‌ی زه‌ویدا هه‌یه، ئه‌وانیش ئه‌و ناوچانه‌ن كه‌نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ن بۆ ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتوه‌كان و چه‌ندین ده‌وڵه‌تی تر كهزیاتره له‌وه‌ی له‌ناوخۆدا به‌كاریده‌هێنین.
سه‌رباری پێشكه‌وتن له‌چه‌ند بوارێكدا كه‌زانست وایكردووه پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو به‌دی بهێنێرێت له‌بواری پیشه‌سازی وزه‌ی جێگره‌وه و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێ‌دا نمونه‌ی نه‌بووه وه‌ك پشت به‌ستن به‌وزه‌ی ئه‌تۆمی و ووزه‌ی با و خۆر و پشت به‌ستن به‌كاره‌با له‌جیاتی سوته‌مه‌نی له‌هاتوچۆی ئۆتۆمبیل‌دا، بۆیه ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه به‌رده‌وامین له‌سه‌ری هێشتا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه كه‌ببێته وزه‌یه‌ك تا چیتر به‌ته‌واوی پێویستمان به‌وزه‌ی نه‌وت و پێكهاته‌كانی نه‌بێت كه‌هێشتا ئه‌وه وزه‌ی سه‌ره‌كییه له‌جیهانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ماندا.
بۆیه قسه‌كه له‌ئێستا و له‌م ساته‌شدا كه‌رووبه‌رووی قه‌یرانێكی سه‌خت ده‌بینه‌وه له‌دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌زۆركاتدا قسه‌یه‌كی پراكتیكی نیه و ده‌كرێ وه‌ك هۆیه‌ك ببینرێت بۆ رزگاربون له‌به‌رپرسیارێتی رووبه‌رووبونه‌وه كه‌به‌ته‌واوی پشت ده‌به‌ستێت به نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات. باشتربوو به‌دوای چاره‌سه‌ری ریشه‌یی دا بگه‌رێین بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی قه‌یرانی له‌م جۆره به‌پێی پێشبینی درێژخایه‌ن.
له‌راستیدا ئاستی زانستیی و پیشه‌سازیی پێشكهوتومان له‌به‌رده‌ستدا نیه كه‌وا بكات له‌م دۆخه‌دا به‌قسه‌یه‌كی نه‌گونجاوه‌وه سه‌رقاڵ بین به وزه‌ی جێگره‌وه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێویستی به‌سه‌رچاوه‌ی نوێی وزه بێت یان ته‌نیا بیه‌وێ ئاگادارمان بكاته‌وه له‌و مه‌ترسییه‌ی كهههڕهشهیه بۆ سه‌ر نه‌وته‌كه‌مان و پشت به‌ستنمان پێیی.
ئێستا گرنگترین پرسیار پرسیارێكی ئابورییه نه‌ك پرسیاری پیشه‌سازیی. ئه‌گه‌ر باس له‌پرسیاره پیشهسازییهكهش بكه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه له‌چوارچێوه‌ی پرسیاره ئابورییهكهدا ده‌گه‌ڕێین و ده‌پرسین و ده‌بێ بپرسین: چیمان كردوه له‌پێناو په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی نه‌وت دا؟
نه‌وتمان به‌رهه‌م هێنا به‌ڵام ئایا چیمان كردوه بۆ پاڵاوتنی نه‌وت؟ و له‌پێناو په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی نه‌وت كه ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه پێشنهكهوتوین و ئه‌وه‌تا دواجار ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ پشت به‌ستن پێی له‌پێناو به‌دیهێنانی پێداویستی رۆژانه‌مان له‌هاورده‌كردنی پێكهاته‌كانی نه‌وت له‌وڵاتانی دراوسێمانه‌وه ئه‌مه‌ش به‌هۆی راوه‌ستانمان له‌بواری ئه‌م پیشه‌سازییه‌دا كه‌به‌ر له‌چه‌ندین سه‌ده بنیاتمان نابو.
پرسیاركردن له‌باره‌ی دواكه‌وتنی پیشه‌سازیی ئه‌نجامی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌رتی ئابوری ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست ئه‌گه‌ر به‌فیرۆدانی پاره بێت بۆ هه‌نارده‌كردنی پێداویستی رۆژانه‌مان له‌پێكهاته‌كانی نه‌وت و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردن یان بهلهكارخستنی رێژه‌یه‌كی زۆری هێزی كار كه‌ده‌كرا له‌م پیشه‌سازییه‌دا كاربكات و بژێوی ژیانی خۆی لێ ده‌سته‌به‌ر بكات.
له‌رووی ئابورییشه‌وه وه‌ك هه‌ندێ له‌وڵاتانی دراوسێشمان نه‌كرد كه‌ئه‌وانیش به‌رهه‌مهێنی نه‌وتن و بهسنورداریی بیریان له‌ته‌مه‌نی پاراستنی نه‌وت و ئه‌گه‌ری كه‌مبونه‌وه‌ی كردوه و ئه‌م ده‌وڵه‌تانه بیریان له‌زامنكردنی مافی نه‌وه‌ی داهاتوو كردوه له‌و وزه‌یه و له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست كاریان كردوه له‌پێناو پاراستنی مافی نه‌وه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی دارایی پێویست بۆیان لهداهاتهكانی نه‌وت و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ئابوریی و جۆراوجۆرییهكهی كه‌ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و سامانه‌ی نه‌وت كهسنوردار و كاتییه له‌رووی ئابورییه‌وه ببێته سامانێكی هه‌میشه‌یی له‌رێی گۆڕینی بۆ پرۆژه‌ی دارایی و پیشه‌سازیی و ئابوریی هه‌میشه‌یی.
ده‌كرێ ئه‌م قه‌یرانه داراییه بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه، ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌وتیش پێویسته كاربكه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی نه‌وت، پارله‌مانیش ده‌بێ كاری جدی بكات بۆ په‌سه‌ندكردنی قانونی نه‌وت و گاز، حكومه‌تیش ده‌بێ به‌هه‌موو دامه‌زراوه‌كانییه‌وه كاربكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی ئاسۆی وه‌به‌رهێنان و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بواری پیشه‌سازییدا له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی ئه‌دای خۆی له‌بواری جۆراوجۆری سه‌رچاوه‌كانی داهات و ته‌نیا پشت نه‌به‌ستن به‌نه‌وت.
پشت به‌ستنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌نه‌وت به‌رپرسیارێتییه‌كی سیاسیی و ئابوریی و دارایی تێدایه ده‌بوایه پشت ببه‌سترێ به‌رێنمایی و رێنوێنییه‌كانی شاره‌زایانی بواره‌كه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی گرنگیی نه‌وت وه‌ك هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئابورییمان ،ده‌بێت رێژه‌یه‌كی زۆری راوێژكاران و شاره‌زایانی بواره ئابورییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌بازاری نه‌وته‌وه وه‌ك له‌بابه‌ته ته‌كنیكییه‌كانی تر.
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكردبوو له‌چه‌ندین بۆنه‌دا نه‌وت موڵكی گه‌ل و نه‌وه‌كانی داهاتووه و مامه‌ڵه‌كردن پێوه‌ی ته‌نیا مافی كۆمه‌ڵه به‌رپرسێك یان نه‌وه‌یه‌كی دیاریكراو نیه، به‌ڵكو ده‌بێ هه‌موو ئه‌و بڕیاره ستراتیژیانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی گه‌له‌وه ده‌درێت به‌ته‌واوی لێی بكۆڵرێته‌وه به‌جۆرێك كه‌زامنی مافی هه‌موان بكات و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وه‌ی ئێستا و نه‌وه‌كانی ئاینده له‌به‌رچاو بگرێت.
گرنگیدان به پیشه‌سازیی نه‌وت و له‌هه‌موو بواره‌كاندا بابه‌تێكی زۆر گرنگه له‌پێناو باشتركردنی ئابوریی نیشتمانیی و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ توێژێكی زیاتری هاوڵاتیان. هاوكات ده‌بێ گرنگیی بدرێت به‌دانانی قانونی نه‌وت و گاز به‌شێوه‌یه‌كی وورد و گشتگیر كهلێكۆڵینهوهی له‌باره‌وه كرابێت و تێیدا مافی هه‌موو عێراقییه‌كان وه‌ك یه‌ك بێت و زامنی مافی هه‌رێم و پارێزگاكان بكرێت له‌جیاتی رێكه‌وتنی كاتیی و قانونه كاتییه‌كان.