.[printfriendlyKurdish]
ئه‌و روداوه كاره‌ساتباره‌ی كه روبه‌روی رۆژنامه‌نوس و ئه‌كادیمیی (محه‌مه‌د بدێوی ) بوه‌وه ،روداوێكی دڵته‌زێن بو له چه‌ندین ئاست و لایه‌نه‌وه ، نه‌ك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه كۆچكردو هه‌میشه له په‌یوه‌ندییه‌كی باش‌دا بوه له‌گه‌ڵماندا به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه له‌ده‌ستدانی هاونیشتمانییه‌كی عێراقیی دڵسۆز و رۆژنامه‌نوسێكی خاوه‌ن چه‌ندین سیفاتی چاك بوه بۆیه روداوی له دهستچونهكهی هه‌موانی خه‌مبار كرد.
له‌ده‌ستدانی ئه‌م رۆژنامه‌نوسه رێكوپێكه به‌و شێوه كاره‌ساتباره زۆر كێشه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنایه پێشه‌وه كه په‌یوه‌ستن به لاوازیی مه‌شق و راهێنانی هێزه‌كانی پۆلیس و سوپا له‌باره‌ی مامه‌ڵه كردنیان له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی له كاتی راپه‌ڕاندنی ئه‌ركه‌كانیاندا له هه‌لومه‌رجێكی ناجێگیردا.
دابینكردنی ئۆقره‌یی ئه‌منیی به جێگیركردنی هێزی چه‌كداری زۆر و كه‌م نییه له شه‌قامه‌كاندا ، به‌ڵام ئه‌و نائارامییه‌ی كه له ساڵی 2003ه‌وه تا ئێستا روبه‌ڕوی وڵات بوه‌ته‌وه ئه‌و دیارده‌یه‌ی سه‌پاندوه ، ئه‌وه‌ش كێشه‌ی زۆری ناوه‌ته‌وه له نێوان سه‌ربازو پۆلیس و خه‌ڵكی مهدهنییی.
ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت دادپه‌روه‌ریی و دڵنیایی بۆ كۆمه‌ڵ بچه‌سپێنین ، ئه‌وا نابێ و ناكرێ هیچ بیانویه‌ك بهێنرێته‌وه بۆ روداوی توند‌و تیژییی دژ به خه‌ڵكی مه‌ده‌نیی و بێ چه‌ك، چ جای ئه‌وه‌ی توند وتیژییهكه چه‌كی تیادا به‌كار بهێنرێت و خه‌ڵكی تیادا بكوژرێت ، ئه‌وه تاوانێكه لێپێچینه‌وه‌ی قانونیی به دواوه‌یه، هه‌ر خاو وخلیچكیهكیش له چه‌سپاندنی عه‌داله‌ت و به‌دواداچونی به‌رپرسیاران و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی دۆسییهكانیش لێپرسینه‌وه‌یان بهدواوههیه. بۆیه ههرچاوخافڵكردنێك له‌م بواره‌دا هانی تاوانكاری ئه‌دات و زیان به كۆمه‌ڵ و ده‌سه‌ڵاته‌كانیش ئه‌گه‌یه‌نێت .
روداوی كوژرانی رۆژنامه‌نوس (محه‌مه‌د بدێوی )لایه‌نێكی ناخۆشی تریشی ئاشكرا كرد كه په‌یوه‌سته به شێوازی كاردانه‌وه و مامه‌ڵه‌كردن له ئاست روداوی دڵته‌زێنی له‌و جۆره. دیاره نه‌ریتی مرۆڤ له به‌رامبه‌ر روداوی له‌و جۆره‌دا له روانگه‌ی مرۆڤایه‌تیه‌وه ناڕه‌زایی و ئیدانه‌كردنی تاوانه‌كه ئه‌بێت بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی هۆكه‌ی چی بوبێت و كێ به‌رپرسیار بێت قوربانییه‌كه‌ش كێ بێت ، به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و نه‌ریته له‌و روداوه‌دا زۆر كاڵ بوه‌وه و له نێو هه‌وره گرمه‌ی لێدوان و ره‌فتاره‌كاندا ون بو له كاتێكدا پێویسته بیر كردنه‌وه‌ی هه‌مو یه‌كێك له‌و باره‌یه‌وه له روانگه‌ی هه‌ستكردن به لێپرسراوێتییه‌وه بوایه.
ره‌نگه ئاسایی بێت هه‌ندێك له‌و كاته‌دا له گه‌رمه‌ی روداوه‌كه‌دا به توڕه‌یی و هه‌ڵچونه‌وه ته‌نانه‌ت به گیانی تۆڵه سه‌ندنه‌وه‌ش قسه‌یان كردبێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌یره ،درۆ هه‌ڵبه‌ستنی هه‌ندێك بو چ درۆیه‌ك هه‌ندێك له‌و درۆیانه‌ی گوێمان لێ بو ژه‌هراوی بون مه‌رامیان قۆستنه‌وه‌ی ئه‌و روداوه كاره‌ساتباره و به‌كارهێنانی خوێنی قوربانییه‌كه بو بۆ تێركردنی خه‌ونی نه‌زۆكی فیتنه و خوێنڕشتن .
ئه‌ی مانای چییه زیاتر له لێپرسراوێك بیكه‌نه هات و هاوار و بڵێن "ئه‌م تاوانه تاوانی زۆری ترمان بیرئه‌خاته‌وه كه یه‌كه‌ی لیوای سه‌رۆكایه‌تیی له هه‌مان شوێن كردویه‌تی". له كاتێكدا هه‌مو كه‌س ئه‌زانێت ئه‌وه یه‌كه‌مین روداوی له‌و جۆره‌یه له‌و ناوچه‌یه‌دا، یه‌كه‌مین كه‌سیش كه ئیدانه‌ی كرد و داوای ده‌ستبه‌جێ گرتنی به‌رپرسیاری روداوه‌كه و به‌ده‌سته‌ودانی بۆ عه‌داله‌ت كرد ، نوسینگه‌ی فه‌خامه‌تی سه‌رۆك كۆمار بو.
ئه‌وه چۆن لێك بده‌ینه‌وه كه پارله‌مانتارێك دوای تێپه‌ڕ بونی ماوه‌یه‌كی زۆر به‌سه‌ر روداوه دڵتهزێنهكهدا قوت بێته‌وه و له‌سه‌ر شاشه‌ی ته‌له‌فزیۆن به باوه‌ڕ بهخۆبونێكی دروستكراوه‌وه بڵێت" ئه‌وه دوباره بونه‌وه‌ی روداوی تری له‌و جۆره‌یه له لایه‌ن هه‌مان هێزه‌وه ". له‌وه‌ش زیاتر زیاد ره‌وی بكات و بڵێت "ئه‌و شوێنه داڵده ده‌ری تێرۆركرنه "! وه‌ك ئاماژه‌مان بۆ كرد ئه‌و قسه‌یه كاتێك وتراوه كه ماوه‌یه‌ك به‌سه‌ر روداوه‌كه‌دا تێپه‌ڕ ببو ، واته ساته وه‌ختی شۆك و كاردانه‌وه‌ی ساتی روداوه‌كه گوزه‌ری كردبو ،كه ئیتر ئه‌بێت ده‌نگی ئه‌قڵ بڵند بێت و زاڵ بێت.
ده‌نگی ئه‌قڵ مانای چاو خافڵكردن نییه له روداوه‌كه به‌ڵكو به‌و مانایه‌یه كه تاوانه‌كه بخرێته رێچكه‌ی ئاسایی خۆی تا تێبگه‌ین چی رویداوه بتوانین حاڵه‌ته‌كه تێپه‌ڕێنین كه یه‌كێكه له ده‌یان روداو كه رۆژانه دوباره ئه‌بنه‌وه به‌ڵام له‌و شوێنه نا و به ده‌ستی هه‌مان هێزیش نا به‌ڵكو له شوێنه جیاجیاكان و به ده‌ستی هێزی ئه‌منیی جیاجیا وبه هۆكاری جیاوازیش.
مه‌سه‌له‌یه‌كی مه‌ترسیدار نه‌بو كه وه‌سفی لیوای سه‌رۆكایه‌تیی به (پێشمه‌رگه )كرا چونكه پێشمه‌رگه به‌شێكه له‌و هێزانه‌ی شه‌ره‌فی خه‌بات دژی دیكتاتۆریه‌تی پێ بڕا ، به‌شێكیشه له‌و هێزه‌ی كه عێراقی نوێ ئه‌پارێزێت ، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ترسناك و جێگه‌ی مه‌ترسیی بو ته‌ركیزكردن بو له ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌یی به‌رپرسیاری روداوه‌كه له روانگه‌یه‌كی شۆڤێنیانه‌وه.
لیوای سه‌رۆكایه‌تی تێكه‌ڵه له نه‌ته‌وه و ئاین و مه‌زهه‌به‌كان ، لیوایه‌كه سه‌ركه‌وتو بوه له دابینكردنی ئارامیی ئه‌و ناوچه‌یه‌ی لێی جێگیره ، ناوچه‌كه بوه‌ته نمونه بۆ گرانی نرخی كڕین و فرۆشتن و به‌كرێدانی خانوبه‌ره به هۆی ئه‌و ئۆقره‌یی و دڵنیاییه‌ی كه دانیشتوانه‌كه‌ی پێ شادن ،به‌ڵام به ئه‌نقه‌ست ناشرینكردنی لیواكه و به‌ئه‌نقه‌ست ناوهێنانی به هێزی نه‌ته‌وه‌یه‌كی دیاریكراو له هه‌لومه‌رجێكی سیاسیی ئالۆزكێنراو به كێشه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدراڵی هه‌وڵێك بو بۆ قۆزتنه‌وه‌ی روداوه‌كه و زیاتر قه‌به كردنی كێشه‌كان به‌ره‌و زیاتر كردنی قه‌یران و ئاڵۆزیی، ئه‌مه‌ش خزمه‌تی كه‌س ناكات ، دوژمنانی عێراقی نوێ و دوژمنانی یه‌كێتیی پێكهاته نیشتمانییه‌كه‌ی نه‌بێت.
به‌ڕاستیی هه‌ڵمه‌تی هوشیاریی به‌رده‌وام و چاودێریی توند تۆڵمان پێویسته بۆ رێگرتن له‌و دیاردانه‌ی كه مافه‌كانی مرۆڤیان تیادا پێشێل ئه‌كرێت. بۆیه هه‌ر چاو خافڵكردنێك ئه‌بێته هۆی به‌ربڵاو بونی روداوه‌كان و هاندانی ره‌فتاری دور له دیسپلینه‌كان .
ئه‌وه‌ی كه له دوای ئه‌و روداوه له سیاسیی و میدیاكاران له شاشه‌ی تهلهفزیۆنهكانیشهوه بینیمان هانمان ئه‌دات كه پێویسته له وكاتانهدا له ئاست لێپرسراوێتییدا بین له پێناوی پاراستنی مافه‌كان و سه‌روه‌ریی قانون و رێگه نه‌ده‌ین كۆست و خه‌مه‌كانی خه‌ڵك بقۆزرێنه‌وه بۆ بانگهێشتێككردنی رق وكینه و خوڵقاندنی ئاڵۆزیی و توندوتیژیی و بازرگانیكردن به مهینهتییهكانیانهوه .