رۆژانی 9-10ی حوزه‌یرانی 2014 دكتۆر له‌تیف ره‌شید راوێژكاری پیّشكهوتوی سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری پیچشوی سه‌رچاوه‌كانی ئاوی عێراق له له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا به‌شداریكرد له كۆنگره‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تیی و له په‌یمانگای شاهانه بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تیی (Chatham House) بابه‌تێكی پێشكه‌شكرد له باره‌ی روباری فورات ئه‌مه‌ش ده‌قی ته‌رجه‌مه‌ی بابه‌ته‌كه‌یه : روباری فورات و هه‌وڵه‌كان بۆ به‌دیهێنانی رێككه‌وتنی به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێدا
ئه‌و بابه‌ته‌یه كه(د. له‌تیف ره‌شید) راوێژكاری سه‌رۆك كۆماری عێراق و وه‌زیری پێشووی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان له‌په‌یمانگه‌ی شاهانه بۆ كاروباری نێوده‌وڵه‌تی له‌میانه‌ی وۆركشۆپێكی گروپی شاره‌زایانی (Chatham House) له‌رۆژانی (9-10)ی حوزه‌یرانی ساڵی 2014 له‌شاری له‌نده‌نی پایته‌ختی بریتانیا پێشكه‌شی كرد.
رووباری فورات پێكهاته‌یه‌كی ئاویی كۆنه چه‌ندین هه‌زار ساڵه له‌به‌رزاییه‌كانی باكوری عێراقه‌وه هه‌ڵده‌قوڵێت و له‌وكاته‌وه به‌شێوه‌یه‌كی جێگیر به‌ره‌و كه‌نداو ده‌روات هه‌تا ده‌ركه‌وتنی چه‌ند ته‌كنیكێكی نوێ كه‌بۆته رێگر له‌به‌رده‌م ده‌ستوه‌ردانی خراپی مرۆڤ و گۆرینی ئاراسته‌ی سروشتی رووباره‌كه، به‌تایبه‌ت كهپارسهنگی هێزه‌كان له‌سه‌ده‌ی بیست و ده‌ركه‌وتنی سیستمه سیاسیه نوێیه‌كان له‌ناوچه‌كه‌دا وایكردوه رووباری فورات رێره‌وێكی نێوده‌وڵه‌تی و تێپه‌ڕێنه‌ری كه توركیا و سوریا و عێراقه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی هیچ گۆرانكارییه‌ك له‌سیفاته سروشتییه‌كانی ئه‌م رووباره‌دا رووینه‌داوه، سنوری سیاسی (ئاسته‌نگی سروشتی نین به‌ڵكو هێڵی ناراستهقینهیه) وایكردوه رووباره‌كه وه‌ك كۆمه‌ڵێك رووبار ده‌ربكه‌وێت كه‌به‌پێی پێویستی هه‌ر وڵات و سروشتی به‌رێوه‌بردنی بێت.
عێراقی كۆن و نوێ و گفتوگۆی كۆمه‌ڵایه‌تیی و رۆشنبیریی و ئابوریی به‌كاریگه‌ری رووباره‌كانی فورات و دیجله دروست بوه، به‌جۆرێك مرۆڤی كۆن وه‌ك پێشتر ناسراوه له‌پێده‌شتی رافیده‌ین دا دروس بووه كه‌لانكه‌ی شارستانییه‌كان بوه، له‌وكاته‌شه‌وه هه‌ڵقوڵانی رووباری فورات هه‌تا ناوه‌ندی ساڵانی حه‌فتای سه‌ده‌ی رابردوو و تێپه‌ڕینی به‌عێراقدا به‌ره‌و كه‌نداو هۆكارێكی سه‌ره‌كی بوو له‌گه‌شه‌ی گروپه مرۆییه‌كان، هه‌روه‌ها دروستكردن و په‌ره‌پێدانی سیستمی ژینگه‌یی گرنگتر له‌ناوچه‌كه كه‌ئه‌وانیش ئه‌هواره‌كانی وڵاته له‌نێوانی هه‌ردوو روباره له‌باشوری عێراقدا.
سنوره سیاسییه‌كانیش خراپترین ئاسته‌نگه له‌به‌رێوه‌بردنی ئه‌و رووبارانه‌ی كهلهنێوانی كۆمه‌ڵێك وڵاتدایه. له‌وكاته‌شدا كه‌ئه‌م رووبارانه له‌نێو سنوره‌كاندا خۆی جیاناكاته‌وه، كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌كان و لێپرسراوانی به‌رێوه‌بردنی رووباره‌كان له‌و وڵاتانه‌دا كههاوبهشن لهرووبارهكهدا پێیان وایه ئاو له‌پشتی سنوره سیاسییه‌كانه‌وه نرخێكی كه‌متر گرنگی هه‌یه.
عێراق وه‌ك وڵاتی سه‌رچاوه‌ی ئاوه‌كه پێشتر و ئێستاش به‌ده‌ست پشتگوێخستن و كه‌می ئه‌و سه‌رچاوه ئاوییانه‌وه ده‌ناڵێنێت كهلهوڵاتێكی سه‌رچاوه‌وه هه‌یه‌تی، هاوكات هه‌ڵقوڵانی ئاوه‌كه بۆ عێراق لهكهمبوونهوهیهكی به‌رده‌وامدایه به‌هۆی بنیاتنانی به‌نداو له‌لایه‌ن سوریا و توركیاوه. تێبینیش كراوه رێژه‌ی هه‌ڵقوڵانی ئاوی رووباری فورات له‌عێراق له‌ماوه‌ی ئه‌م 25 ساڵه‌ی دواییدا كه‌متره به‌رێژه‌ی 45% له‌ماوه‌ی به‌ر له‌بنیاتنانی به‌نداوه‌كان. كه‌مبوونه‌وه‌ی ئاو و به‌رزبونه‌وه‌ی رێژه‌ی سوێربوون كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بووه كه‌بۆته هۆی ئاواره‌بوونی به‌كۆمه‌ڵی گوندنشینان بۆ شاره‌كان و كه‌می به‌رهه‌می كشتوكاڵی سه‌رباری خراپی دۆخی ژینگه و بچوكبونه‌وه‌ی چینی ئه‌و زه‌وییه‌ی كه‌بۆ كشتوكاڵ ده‌گونجێت سه‌رباری زیادبوونی كاریگه‌ری نه‌رێنی گۆرانكارییه‌كانی كهشو هه‌وا.
دابه‌زینی گه‌وره‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌ڵقوڵانی رووباری فورات له‌عێراقدا به‌شێوه‌یه‌كی كاره‌ساتبار به‌هۆی ئه‌و وێرانكارییانه‌ی كه‌جه‌نگ و سزا ئابورییهكانیشهوه بوه، له‌گه‌ڵ خراپی به‌رێوه‌بردنی له‌لایه‌ن رژێمی پێشوه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری هه‌بوه ئه‌مه‌ش كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی هه‌بوه له‌دابین نه‌كردنی ئاسایشی خۆراك و زیادبوونی رێژه‌ی هه‌ژاران و كه‌مبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی زه‌وییه گونجاوه‌كان بۆ كشتوكاڵ و به‌رزبونه‌وه‌ی ئاستی مه‌ترسییه‌كانی پیسبوون و بڵاوبونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه گوێزراوه‌كان به‌هۆی ئاوه‌وه، كه‌ئه‌و سیاسه‌ته نابهرپرسانهیهش بۆته هۆی زیانی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تیی و ئابوریی و زیانی ژینگه‌یی مه‌ترسیدار.
له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییشدا، وڵاتانی دراوسێی عێراق زنجیره‌یه‌ك به‌نداوی گه‌وره‌یان له‌سه‌ر رووباری فورات دروستكردوه‌و قه‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی هه‌ر به‌نداوێك زیاتره له‌رێژه‌ی ساڵانه‌ی تێپه‌ربوونی رووباره‌كه بۆ ماوه‌ی چوار ساڵ. دیاریشه هه‌ركام لهپێودانگه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان پهیڕهونهكراوه له‌م بابه‌ته‌دا، زانایانی ژینگه و پارێزه‌رانی له‌گه‌ڵ زانایانی ئابوریی سه‌لماندوویانه كه‌گومانی تێدا نیه كاریگه‌رییه نه‌رێنییه‌كانی ده‌ره‌نجامی كۆكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی گه‌وره‌ی ئاو له‌ده‌ستكه‌وتی راسته‌قینه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئاوی باران به‌جۆرێكه كهلهرێژهی سروشتی تێپه‌ڕیوه.
رووباری فورات به‌ئاسته‌نگی سه‌ره‌كی داده‌نرێت له‌به‌رامبه‌ر فراوانبوونی بیابانه‌كانی عێراق، و به‌بیابانبوونیش گۆرینی زه‌وییه به‌پیته گونجاوهكانه بۆ كشتوكاڵ بۆ بیابانێك كه‌ژیانی تێدا نیه، ئه‌مه‌شه به‌شداره له‌به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌ی هه‌ژاریی و نه‌بوونی ئاسایشی خۆراكدا. له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی رێژه‌كانی پله‌ی گه‌رمای تۆماركراو له‌عێراقدا بۆ به‌رزتر له‌ناوه‌ندی رووی زه‌وی، ئه‌وا به‌بیابان بوون بۆته هۆكاری سه‌ره‌كی لهخێرابوونی گۆرانكاریی كه‌شوهه‌وا.
گه‌شه‌كردنی دانیشتوانی زیاد له‌پێویست و باش بهرێوهنهبردنی سه‌رچاوه ئاوییه‌كان بۆته هۆی كێشمه‌كێشی راسته‌قینه له‌ناوچه‌كه‌دا، هاوكات نه‌بوونی میكانیزمی رێكه‌وتنی هاوبه‌ش بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی كێشمهكێشهكان وه‌ك رێكه‌وتنی دابه‌شكردنی ئاو له‌نێوانی ده‌وڵه‌ته‌كان و كێشمه‌كێش له‌سه‌ر ئاو، بۆته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی مه‌ترسیدار بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی نێوده‌وڵه‌تی.
له‌عێراقیشدا، رێگه‌چاره‌ی ستراتیژیمان ئه‌وه‌یه كه‌له‌گه‌ڵ دهوڵهتهدراوسێكاندا بكه‌وینه گفتوگۆی جدی و ئاشتیانه بۆ به‌دیهێنانی رێككه‌وتنه درێژخایه‌نه‌كانی دابه‌شكردنی ئاو له‌سه‌ر بنه‌مای به‌دیهێنانی به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش چه‌ندین چاره‌سه‌ی پراكتیكی دانراوه بۆ به‌دیهێنانی رێكه‌وتنه‌كانی دابه‌شكردنی ئاو، گفتوگۆی جدیش چه‌ندین رێككه‌وتن و ئاڵوگۆری زانیاری ده‌گرێته‌وه كه‌تایبه‌ته به‌رێوشوێنه‌كانی كارپێكردنی به‌نداوه‌كان و زیاتركردنی رێژه‌ی ئاو بۆ ئه‌و وڵاتانه‌ی كهرووبارهكهی تێدهرژێت، نه‌خشه‌ی رێگای سیاسیی و ته‌كنیكیی پێویست ده‌بێت بۆ به‌دیهێنانی رێككه‌وتنی كۆتایی له‌نێوان ئه‌و وڵاتانه‌ی كه‌به‌شدارن لهرووبارهكهدا به‌شێوه‌یه‌كی گشتیی و رووباری فورات به‌تایبه‌تیی.
[printfriendlyKurdish]
پروَفایل
ەم ئاب ١٩٤٤ / سلێمانی، عێراق
زیاترتر بخوێنەوە