عه‌بدول له‌تیف جه‌مال ره‌شید
ئابی 2015
زیاتر له 12 ساڵ تێپه‌ڕ بو به‌سه‌ر روخاندنی رژێمی دیكتاتۆرییدا 10 ساڵ له‌وه‌وبه‌ریش هه‌رێمی كوردستان له چنگی رژێمی سه‌ركوتكه‌ر رزگاری ببو، كه‌چی هێز و كه‌سایه‌تی یه سیاسییه‌كانی كه له‌و كاته‌وه ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست هه‌ر له پۆسته ئیدارییه باڵاكانی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانیی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یهكهكانهوه ماونه‌ته‌وه.
هه‌ندێك گۆڕانكاریی بچوك نه‌بێت كه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ته‌واویان نییه له‌سه‌ر ژیانی سیاسیی ،هیچ گۆڕانێكی چۆنایه‌تیی له ئاستی راپه‌ڕاندنی كاره‌كان و بیر كردنه‌وه‌ی فیعلی بۆ گۆڕانكارییه‌كان نه‌هاتۆته ئاراوه.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌رداری شوێنه‌كانیان بون به‌ناچاریی بوه یان له هه‌ڵبژاردن دهرنهچونهتهوه یان ئه‌وه‌تا له ئه‌نجامی گۆڕانی هاوكێشه‌كان و گۆڕانی سروشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناو خودی هێزه سیاسییه‌كان بوه.
كه‌سمان نه‌بینی به ئاره‌زوی خۆی له ژیانی سیاسیی دور كه‌وتبێته‌وه و وتبێتی ناتوانم له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك به‌رده‌وام بم ,یان واز له پۆسته حزبییه‌كه‌ی بهێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاری حكومیی یان په‌رله‌مانیی شكستی هێناوه ، له كاتێكدا ده‌ره‌نجامی كاری حكومیی و په‌رله‌مانیی له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردودا دوپاتی ده‌كاته‌وه پانتایی و روبه‌ری شكسته‌كان له‌و زیاترن كه بشارێنه‌وه و په‌رده پۆش بكرێن.
خراپترین كێشه كه روبه‌ڕوی چینی سیاسیی بوه‌ته‌وه به پێكهاته و مه‌رجه‌عه جیاجیاكانیانه‌وه ئه‌وه‌یه به‌داخه‌وه چینێكن له نێو ژینگه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵیی ریز به‌ندیی كراودا كار ده‌كه‌ن كه ترسناكترین و خراپترین ژینگه‌ن له جیهاندا ، ئه‌م چین و توێژه گه‌نده‌ڵه نه‌یانتوانیوه به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن و خانه گومانیی له‌سه‌ر خۆیان نه‌هێڵن كه به‌رپرسیاری قه‌یرانه‌كانن ، چونكه تا ئێستا هیچ كام له گه‌نده‌ڵكاره زه‌به‌لاحه‌كان نه‌دراونه‌ته دادگا و هیچ رێوشوێنێكی پێویست نه‌گیراوه‌ته به‌ر له به‌رامبه‌ریان ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین و ده‌بیستین ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه له‌سه‌ر شاشه‌ی تلفزیۆنهكانهوه ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌وان داوای به‌گژا چونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی ده‌كه‌ن تا لای جه‌ماوه‌ر وای نیشان بده‌ن ئه‌وان گه‌نده‌ڵ نین .
گه‌نده‌ڵیی هه‌ر به ته‌نیا لایه‌نی دارایی ناگرێته‌وه ، به‌ڵكو گه‌نده‌ڵیی بنیاتی سیاسیی و ئیداریی ده‌وڵه‌ت یه‌كێكه له بناغه سه‌ره‌كییه‌كان كه له دوای ساڵی 2003 گه‌نده‌ڵیی دارایی له‌سه‌ر بنیاتنرا. دیاره هه‌مومان به‌رپرسیارین له گه‌نده‌ڵیی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت كه به زمانێكی نه‌رمتر ناوی ده‌نێین شكست له بنیاتنان و ئیداره و سه‌ركردایه‌تیی و به‌ڕیوه بردن ،هه‌مومان ئێمه مانان كه بۆمان ره‌خسا له پێگه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی ئیداره دانی ده‌وڵه‌ت و گۆڕان به‌ره‌و بنیاتنانی دیموكراسیی فیدراڵیی ده‌وڵه‌تدا شكستمان هێنا .
سیستمێكی موحاسهسهمان بنیات نا كه هه‌مو به‌رپرسیارێتییه‌كمان له‌ده‌ست دا ، چونكه ئه‌وه سیستمێكه به‌رگریی له شكست ده‌كات و شكستخواردوه‌كان له لێپرسینه‌وه‌ی قانونی دور ده‌خاته‌وه.
هیچ شوێنك نییه وه‌ك سیستمیی ئیداریی حوكم و ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان ده‌زگای چاودێریی تیادا بێت ،به‌ڵام ئێمه ئه‌و چاودێرییانهمان كردۆته‌وه په‌رده پۆش بۆگوزهر كردنی هه‌مو جۆره‌كانی شكست و گه‌نده‌ڵیی كه‌پێكهاته‌ی دهولهَتی داڕزاندوه و ئامانجه مهبدئییهكانی شێواندوه بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسیی و ئازاد و دادپه‌روه‌ر.
دیاره دوای چه‌ندین ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردن له دوای 2003 ه‌وه به‌بێ قانونی حزبه‌كان ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌مان چه‌سپاندوه كهگهندهڵیی و شكست دوانه‌یه‌كی جیا نهبوهوهن ،ئه‌گه‌ر نا ،چۆن هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و دیموكراسیی كه قانونێك نه‌بێت بۆ رێكخستنی ژیانی حزبایه‌تی؟ دواخستنی ئه‌م قانونه درێژی كێشا ماده‌م گه‌نده‌ڵیی ده‌ستی ناوه‌ته بینه‌قاقای هه‌مو شتێك و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و راسته‌قینه نییه بۆ كۆتایی هێنان به شكست كه هه‌مو شتێكی لاواز كردوو تێكی شكاندوه ،دواخستنی ئه‌و قانونه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت .
كوا قانونی نه‌وت و گاز ؟
ئای ئه‌م ره‌وایه بۆ وڵاتێكی خاوه‌ن نه‌وت كه ده‌یه‌وێت كۆتایی به دیكتاتۆریهتیی تۆتالیتاریی بهێنێت ؟
قه‌یرانی نرخه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نه‌وت خستینیه به‌رده‌م هه‌ڵپه و چاوچنۆكیی گه‌نده‌ڵیی و شكسته‌كان كه چی‌یان كرد له‌و هه‌مو ملیار دۆلاره‌ی نه‌وت ، ئه‌وه‌تا ئێستا په‌نا ده‌به‌ین بۆ ته‌نگاو كردنی گه‌ل تا له‌م ته‌نگانه‌یه‌دا فریامان بكه‌وێت ئه‌ویش به‌هه‌ده‌ردانی چه‌ندین ملیار دۆلار و به تاڵانبردن و خراپ به‌كارهێنانیه‌تی. ئه‌م نه‌هامه‌تییی ئێستا گوزارشتێكی زۆر ترسناكی شكستی سیاسییه كه هه‌مومانی تێ كه‌وتوین.
كوان پسپۆڕانی نه‌وتی وڵاتێك كه زۆربه‌ی داهاته داراییه‌كانی له فرۆشتنی نه‌وته‌وه‌یه ؟، كوا پیشه‌سازیی نه‌وت كه هه‌مو جومگه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی پێوه به‌نده ؟,ئه‌و پیشه‌سازییه‌ی كه رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئایا هه‌ر به ته‌نیا دان نان به شكستدا به‌سه بۆ قورتار بونی ئه‌خلاقیی و قانونی لهئاسهوارهكانی شكست كه ده‌بێت هه‌مومان له‌به‌رده‌م گه‌ل و قانوندا و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌ی هه‌ڵبگرین ؟ ئایه ئه‌م دان پیانانه شتێكی نوێ ده‌هێنێته پێشه‌وه كهدودڵ نین له‌وه‌ی هه‌نگاوی بۆ بنێین ؟ زانیاریه‌كان چی زیاد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گل هه‌مو شتێك بزانێت ؟
ئێمه قه‌یرانه‌كانمان خوڵقاند , به‌رپرسیارێتی ئێستامان دیاریكردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌یه به‌ر له‌وه‌ی كاری جدیی بكه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌كرێت. . به‌ڵام پرسیاری هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه ئایه ئه‌و كاره له‌و چینه سیاسییه ده‌وه‌شێته‌وه كه به‌رپرسیاری شكسته و هه‌ندێكیشیان سودیان له گه‌نده‌ڵیی وه‌رگرتوه ؟
زۆر جار ده‌بینین هه‌ندێك كهسایتیی سیاسیی ده‌ستبه‌رداری پۆسته حوكمییهكان ده‌بن ئه‌وه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجانه بوه كه سیاسه‌تی موحاسه‌سه سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ریدا ، له‌راستیدا ئه‌وانه خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كیی په‌ك خستنی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی حكومه‌ت بون ، كه‌چی ئه‌و كهسایتییانه وای ده‌رده‌خه‌ن گوایه ئه‌وان بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بون و زات ناكه‌ن دان بنێن به شكستهكانیاندا ك چۆن بون به بار ، ئه‌م دیارده‌یه له هه‌رێم و ناوچه‌كانی تری عێراقدا هه‌یه زۆربه‌ی ئه‌وانه بڕیاری سیاسیی و وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی ستراتیژیی یان داوه بێ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد و باش بكه‌ن ك ئاینده له به‌رچاو بگرن, هه‌ندێكیشیان به‌هۆی رێبازی چه‌وتیان له ئیداره و هه‌ڵپه‌ی شه‌خسییان له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی كه‌میان هێناوه بۆ حزبه‌كانیان كه‌چی وا خۆیان داده‌نێن كه له به‌ڕێوه‌بردنی كاری ده‌وڵه‌تدا سه‌ركه‌وتو بون.
هه‌ڵوه‌سته كردن له ئاست لایه‌نه سلبییه‌كان و ئاماژه‌كردن بۆ كه‌لێنه‌كان و پێداچونه‌وه به روداو و هه‌ڵوێسته‌كان هه‌نگاوێكی گرنگه له پێناوی تێپه‌ڕاندنیان و پێشخستنی كۆمه‌ڵ و وڵات ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی خستنه روی ئه‌م كێشانه پێویستیان به ورده‌كاری زیاتره ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ش ده‌خه‌ینه رو :
• شكستی سه‌ركردایه‌تیی حزبه عێراقییه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی نوێ له‌روی – دیموكراسیی – لامه‌ركه‌زیی – دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی – دابه‌شكردنی سامانی سروشتیی – پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی – چه‌سپاندنی باری ئه‌منیی – به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی به هه‌مو شێوه‌كانییه‌وه.
• فاكته‌ره گرنگه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵ : ئیداره‌ی به توانا و بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
• به‌ڵای تایه‌فه‌گه‌ریی و خزم خزمێنه و ئیمتیازی ناشایسته هۆكاری سه‌ره‌كیین بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه كهلهَكه بوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و دواخستنی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه كانه به هاوڵاتییان.
• پێویسته رێگه نه‌درێت به ده‌ست وه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان له كاروباری دهولهَت و گه‌ل به تایبه‌تیی كه هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌دار و لێپرسراوانی حكومیی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ،له جیاتی كۆبونه‌وه له‌سه‌ر هاوبه‌شیی نیشتمانیی كه هه‌موان له ساییه‌یدا كۆببنه‌وه و په‌نا بردن بۆ چاره‌سه‌رێكی عێراقییانه‌ی دور له وه‌سایه‌ی ناوچه‌یی .
• پێویستیی كاركردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی برنامی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی به شێوه‌یه‌كی رون و جدیی له نێوان توێژ جیاجیاكانی كۆمه‌ڵی عێراقدا.
• پێویستیی دانپیانانی سه‌ركرده‌كانی عێراق به شكستیان و ره‌خساندنی بوار بۆ ئیداره‌یه‌كی نوێ كه بتوانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات.
• پێویستیی گۆڕینی رێبازی حزب و دامه‌زراوه سیاسییه‌كان به جۆرێك لهگهلً جیهانی نوێ‌دا بگونجێت و كاربكرێت بۆ په‌یڕه‌وكردنی پره‌نسیبی لێبورده‌یی و دیموكراسیی راسته‌قینه و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كاندا.
• چه‌سپاندنی ئه‌وه‌ی كه پۆسته‌كان بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵه نه‌ك بۆ ئیمتیازی ده‌سه‌ڵاتداران و لێپرسراوان.
• هاندانی شاره‌زایی له به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی و سپاردنی لێپرسراوێتیی به پسپۆڕان شاره‌زایان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتیاز به لێپرسراوان.
• پێویستیی دابه‌شكردنی دسهڵاتهكان له نێو دامه‌زراوه‌كاندا به‌و جۆره‌ی خزمه‌تی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌شداریی بكات له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به خێرایی و به باشترین شێوه.
• هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قانونه كۆنه‌كان و ئه‌وانه‌ی رێگرن له‌به‌رده‌م جموجۆڵی بازرگانیی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و كاركردن و دانانی قانونی نوێ كه بوار برهِخسێنێت بۆ په‌ره‌پێدانی رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت پیشه‌سازی ناوخۆیی و كه‌رتی كشت وكاڵ.
• گۆڕینی میتۆدی حزب و سیاسییه‌كان له هه‌ڕه‌می سه‌ركردایه‌تیی تاكڕه‌وی به‌ره‌و سه‌ركردایه‌تی به‌كۆمه‌ڵ بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامی سیاسیی و حكومیی و دابه‌شكردنی لێپرسراوێتییه‌كان بۆ ماوه‌ی دیاریكراو به پێچه‌وانه‌ی شێوازه كلاسیكییه‌كه له به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی حزبه‌كان و كاروباری ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانی دا .
• چه‌سپاندنی پره‌نسیبی دیموكراسیی چونكه دیموكراسیی راسته‌قینه ته‌نیا له‌نێو سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌نجامه‌كانیدا خۆی نابینێته‌وه، به‌ڵكو پێویستی به قوڵ كردنه‌وه و چه‌سپاندنی رۆشنبیریی دیموكراسیی له هۆشیاریی و ویژدانی كۆمه‌ڵدا له هه‌مو ئاسته‌كاندا .