د. لەتیف جەمال رەشید
چەند رۆژێک لەمەوبەر پرۆسەی دەنگدانی هەڵبژاردنە پەرلەمانیەکەی عێراق لەسەر تاسەری وڵات کۆتایی هات کە بۆ هەڵبژاردنی ۳۲۹ نوێنەری گەل لە ئەنجومەنی نوێنەرانی داهاتودا، ئەنجامی کۆتایی فراکسیۆن و هاوپەیمانییە سیاسییە سەرکەوتوەکان و ئەوانەی کە بونە پەرلەمانتاری خولی داهاتوی پەرلەمان کە چوارساڵی قانونگوزارییە، راگەیەنرا. پێویستە چاوەڕێی ئەنجامی تانە و سکاڵاکان بکەین کە خراونەتە بەردەم ئەنجومەنی کۆمیساران تا دوای ئەوە ئەنجامی کۆتاییمان دەست بکەوێت کە بەرەسمی لە لایەن سەرۆک کۆمارەوەپەسەند ئەکرێت.
سەرباری زۆریی تێبینییەکان کە لەچەند رۆژی رابردودا تۆمارکراون، بەڵام ئەوەی مایەی سەرنجە لاوازیی بانگەشەی بەرنامەی سیاسیی بو رەنگە هەر لە بنەڕەتدا هەندێک لەلیستەکانی هەڵبژاردن هەر نەیانبوبێت؛ ئەوەش بەو مانایە دێت کەهیچ کام لە کاندیداکانی دەچنە ئەنجومەنی نوێنەران پابەند نەبن بە هیچ شتێکەوە. ئەوەی زیاتر بینمان ریکلام و تابلۆی زۆری حزب و لیست و قەوارە سیاسییەکان و وێنەی کاندیداکان بو لە نێو بلواری شەقامەکان و بە دیوار و سەر بینا و گۆڕەپانە گشتییەکانەوە بە قەوارە و شێوەی جیا جیا کە لە ژمارە نەئەهاتن .
نزیکەی حەوت هەزار کاندیدا هەبون بۆ هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی ئەمجارە، ئەوەش بۆ دەنگدەران شتێکی قورس بو تا بزانن لە نێویاندا کامەیان شیاو ترە دەنگی پێ بدەن؛ بە تایبەتیی وەک باسمان کرد بەرنامەیەکی هەڵبژاردن نەبو ،سەرباری ئەوەش زۆربەی کاندیداکان لای دەنگدەر ناسراو نەبون. لەگەڵ هەمو ئەو سەرنجانە لە پرۆسەی هەڵبژاردنەکە، بەڵام دو کار و هەنگاوی گرنگ هەیە دەبێت دەستخۆشییان لێبکرێت ئەوانیش:
1- حکومەت هەڵبژاردنەکەی لەوادەی دیاریکراودا بەڕێوەبرد،ئەوەش جێگەی پێزانینی هەمو لایەنە سیاسییەکانی عێراق و هەمو ئەو دەوڵەتانی جیهانە کە پەیوەندیدارن بە کاروباری عێراقەوە، چونکەپابەند بون بەوادە دەستوریەکانەوە خۆی لە خۆیدا دەستکەوتێکی دیموکراسیە، رێچکەی راستییەکە کە وڵات لەسەری بڕوات و پەیڕەوی بکات زامن ئەکرێت بۆ ئاڵوگۆڕی بە ئاشتیی دەسەڵات و قۆرخ نەکردنی لەلایەن دەسەڵاتدارانەوە بەمەش دەرفەتەکانی بەدیهاتنی گەشەکردن و تاوسەندن لە ئایندەدا بەهێز دەبێت.
2- رۆڵی بەرچاوی راگەیاندنی ئازاد و کراوە کەناڵە جیاجیاکانی راگەیاندن بو، سەرباری کەمیی چاوپێکەوتن و دیدارەکان لە رۆژنامەکاندا بەڵام ئازادیی رادەربڕین باڵا دەست بو گەرچی زۆر بە داخەوە هەندێک جار باش بەکار نەهێنرا.
ئێستا کە هەڵبژاردن ئەنجامەکانی دەرچوە، ئیترپێویستە کار بکرێت بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی کە لایەنە سیاسییەکان کۆ بکاتەوە و کەس پەراوێز نەخرێت. ئەوەی لەم کاتەدا پێویستە بکرێت هاریکاریی و هەماهەنگیی نێوان هێزە سیاسییەکانە لە پێناوی هێنانە ئارای بەرنامەیەکی نیشتمانیی یەکگرتو بۆ بەدیهێنانی ئارامیی و ئۆقرەیی لەرێی سوپایەکی نیشتمانیی و رێگرتن لە تێرۆر بە هەمو جۆرێک. پێویستە هەنگاوی خێرا بنرێت بۆ دانانی قانونەکانی پەیوەست بە چاککردنی باری ژیان و گوزەرانی هاوڵاتیان و پێشکەش کردنی خزمەتگوزارییەکان وهەمەچەشنە کردنی ئابوریی وڵات و هەر پشت نەبەسترێت بە داهاتی هەناردە کرنی نەوت، چونکە هاندان بۆ پیشەسازیی نیشتمانیی و کشتوکاڵ و پەسەند کردنی قانونە پێویستەکان لە هەمویان گرنگتر قانونی نەوت گاز بە تەواوەتیی، خۆشگوزەرانیی بۆرۆڵەکانی گەل بەدی ئەهێنێت و مافی نەوەکانی ئایندە زامن ئەکا .ئەبێت هاوکات لەگەڵ ئەم ئەرکانەدا کەرتی تایبەتیی هان بدرێت و پشتیوانیی بکرێت، بایەخیش بدرێت بە دامەزراوەکانی تا گوشارەکان لەسەر بودجەی دەوڵەت سوک بکرێن، کار بکرێت بۆ جیاکردنەوەی دەسەڵاتە سیاسیی و ئیدارییەکان لە بەڕێوەبردنی وڵات و بەگژاچونەوەی گەندەڵیی و کەمکردنەوەی ئیمتیازەکانی لێپرسراوان .
پێویستە ئاساییکردنەوەی نێوانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵیی و بەهێز کردنی فیدراڵیی و فراوانکردنی دەسەڵاتی پارێزگاکان بخرێتە چوارچێوەی بەرنامەی حکومەتی داهاتوەوە. هاوکات پێویستە لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان کاربکەن بۆ سڕینەوەی لاپەڕەی ناکۆکییە ناوخۆییەکان بۆ هەتایە، حزبە کوردستانییەکان ئەرکی سەرشانیانە بەرنامەیەکی یەکگرتو گەڵاڵە بکەن بۆ چاەسەرکردنی کێشەکان و داکۆکیی بکەن لە بەرژەوەندییە نیشتمانیی و نەتەوەییەکان نەک بەرژەوەندیی حزبیی و تایبەتیی. ئەبێت هاوکێشەیەکی عەمەلی بدۆزنەوە بۆ رێکخستنی داهاتەکانی نەوت بەشێوەیەکی ئاشکرا و ئیدارەدانیش لە هەمو جومگەکانی حکومەتدا باش بکەن و رونیی و راشکاویی ببێتە بناغە بۆ بڕیارە گرنگەکانی پەرلەمان و لەئاستی ئەو لێپرسراویەتیەدا بێت کە لەسەر شانیەتی و بەو جۆرە بێت کە رۆڵەکانی هەرێمی کوردستان و هەمو گەلی عێراق شایستەیین .
نی حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان
قه‌یرانی كۆبونه‌وه‌كان یان قه‌یرانی لێكتێگه‌یشتن !؟
د. عه‌بدول له‌تیف جه‌مال ره‌شید
شوباتی 2016
زۆزك كردویوتی به كوردی
دیاره ئه‌و دیدارانه‌ی كه لێپرسراوانی حكومه‌تی فیدراڵیی و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كۆده‌كاته‌وه چ ئه‌وانه‌ی له به‌غدان یا ئه‌وانه‌ی له هه‌ولێر یاخود له ده‌ره‌وه‌ی عێراقن، گوزارشتێكی رونن كه قه‌یرانێكی جیدی هه‌یه له نێوان حكومه‌تی فیدراڵیی و كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێمدا.
له راستیدا ئاماژه‌كانی نه‌بونی ده‌رفه‌تی لێك تێگه‌یشتن له جه‌وهه‌ری دیدار و چاوپێكه‌وتنه‌كه گه‌وره‌تره. له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردود قه‌یرانه‌كان گه‌یشتنه راده‌یه‌ك كه له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌رفه‌تی لێك تێگه‌یشتنیان گه‌یانده بن به‌ست،كێشه‌ی قوڵ و جدیی له‌وه‌دایه كه رێگه چاره‌ی وه‌همییان ده‌دۆزییه‌وه كه نه‌ك بۆ ماوه‌یه‌كی دورودرێژ به‌رگه‌یان نه‌ده‌گرت بهڵكوههر زو هه‌ره‌سیان هێناوه ،ئه‌وه‌ش به‌هۆی نه‌بونی لێكتێگه‌یشتنی راسته‌قینه و كارنه‌كردن به بیری دامه‌زراوه‌یی و گرتنه به‌ری سیاسه‌تی رێگه چاره‌ی كاتییه‌وه بوه.
رێگه چاره‌ی كاتی.. . چاره‌سه‌ری كاتی تهنگاوین كه به‌رژه‌وه‌ندیی و گوشاره سیاسییه‌كان ده‌یان هێنێته پێشه‌وه و، له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری كێشه زه‌ق و بهرچاوهكاندا ناگونجێن كه‌له ئه‌رزی واقیعدا تا دێت زیاتر ده‌بێت له نێوان هه‌ردو لادا.
دیداره‌كان به تایبه‌تیی ئه‌وانه‌ی كه له به‌غدا به‌ڕێوه ده‌چن له نێوان لایه‌نه سیاسییه جیاجیاكان و حكومییه‌كاندا ،پێویست و گرنگن بۆ هه‌موان چ جای بۆ هه‌رێم كه پێویستی به رێكخستنه‌وه‌ی باری دارایی خۆیه‌تی له سایه‌ی رێككه‌وتنه سیاسیی و ئابورییه ئیمزاكراوه‌كانی نێوان هه‌ردولا، به‌و پێیه‌ی به‌غدا پایته‌ختی عێراق و ناوه‌ندی ده‌وڵه‌تی فیدراڵییشه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی هه‌ندێك له دیداره‌كان ئاشكرای ده‌كه‌ن كه هه‌ردولا پێویستیان به دۆزینه‌وه‌ی ده‌رفه‌تێكی گونجاوه بۆ لێكتێگه‌یشتن كه‌چی هه‌ست ده‌كرێت چاوه‌ڕێی ئه‌نجامی دیداره‌كه ناكرێت و كات به‌سر ده‌برێت. له كاتێكدا مه‌سه‌له‌كه پێویستی به چاره‌سه‌ری جدیی كێشه‌كان و چونه ناو ورده‌كارییه‌كانه بۆ دۆزینه‌وه‌ی رێگه چاره‌ی گونجاو.
پێشتر حكومه‌تی فیدراڵیی به هۆی ئه‌وه‌ی باری دارایی باش بو ناكۆكییه‌كانی ئه‌پۆشی و كاره‌كانی به‌ڕێ ئه‌كرد ، به‌ڵام به‌كارهێنانی موڵكی گشتیی بۆ مه‌به‌ستی سیاسیی به‌شێك بو له‌و كێشه به زه‌برانه‌ی كه روبه‌ڕوی حكومه‌ت بوه‌وه و له دوای قه‌یرانی نرخی نه‌و گورزی سره‌واند له قرچۆكیی بنیاتی دارایی و ئابوریی ده‌وڵه‌تی عێراقیی و ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ی كه له سایه‌ی باری ئه‌منیی و سیاسیی و دارایی ئێستادا فه‌رامۆش كردن و پشت گوێ خستن هه‌ڵناگرێت. له هه‌رێمیش كێشه‌كان هیچیان زیانه‌كانیان له‌وانه كه‌متر نییه كه ده‌وڵه‌تی عێراق به‌ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنێت.
قه‌یرانی موچه یه‌كه‌مین دیارده‌یانه ، ئه‌مه‌ش دیارده‌یه‌كی زۆر ترسناكی زۆربه‌ی ئه‌و قه‌یرانانه‌یه كه تا ئێستاش به هۆی گوشاری هێزه سیاسیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی هه‌رێمه‌وه وه‌ك خۆی ماوه و، كه‌س نازانێت كه‌ی ئه‌م هێزانه ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئه‌م قۆرخ كارییهدا ناشكێت، سه‌یرله‌وه‌دایه هه‌ندێك لایه‌ن پڕوپاگه‌نده‌ی درۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه و بوختانی پوچ ده‌ده‌نه پاڵ كهسایتییه ناسراوه‌كان گوایه ئه‌وان به‌رپرسیاری بڕینی موچه‌ن له هه‌رێم!
دیمه‌نێكی تری بارودۆخه‌كه په‌یوه‌سته پاشه‌كشێ و كه‌م بونه‌وه‌ی ده‌رفه‌ته‌كانی ژیانی دیموكراسیی له نێو چه‌ندین حزبی سه‌ره‌كیی له هه‌رێمدا، ئه‌مه‌ش دیموكراسیی له هه‌رێمه‌كه‌دا ده‌خاته ژێر پرسیاره‌وه كه زۆربه‌ی لایه‌نه‌كان پێی نیگه‌رانن.
په‌ك خستنی په‌رله‌مان به پره‌نسیب و ده‌سه‌ڵاتێكی ناده‌ستوریی گوزارشتێكی زۆر دراماتیكییه له ئاست كێشه‌ی دیموكراسیی و دامه‌زراوه‌كانیدا له هه‌رێمی كوردستان. ئه‌م كێشهیهبه ته‌واوی گوزارشت له قه‌یرانی لێك تێگه‌یشتن ده‌كات له هه‌رێم، سه‌رباری ئه‌وه‌ش په‌رده هه‌ڵ ئه‌ماڵێت له روی په‌كخستنی كاری دامه‌زراوه‌یی و ده‌ستوریی.
له‌لایه‌كی تره‌وه حكومه‌تی هه‌رێمیش په‌كی كه‌وتوه و ، زۆرینه‌یه‌كی په‌رله‌مانیش له ئارادایه كه ده‌رفه‌ت له‌باره بۆ متمانه سه‌ندنه‌وه له حكومه‌ت و كاركردن بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی نوێ ، ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له روه‌كانی قوڵ بونه‌وه‌ی ناكۆكی توند بونه‌وه‌ی قه‌یرانه‌كان له نێوان لایه‌نه‌كانی په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێردراودا كه په‌كخراوه. ئه‌مه ململانێ یه‌كی جدیی و حه‌ساسه له هه‌لومه‌رجێكی وه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستای هه‌رێم و مێژوی ململانێی هێزه‌كان له هه‌رێم ، مه‌ترسیی ململانێكان خۆی له‌وه‌دا ئه‌بینێته‌وه كه ناكۆكییه‌كی ریشه‌ییه و سه‌رتاكه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ڵوێست وه‌رگرتن له سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و به‌پێی سروشتی بنیاتی ژیانی حزبیی ناو حزبه‌كان ئه‌م ململانێ یه كۆتایی نایه‌ت.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا هاوڵاتیی خه‌می یه‌كه‌می نانی مناڵه‌كانی و ژیانی خێزانه‌كه‌یه‌تی كه له‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دایه ، ناره‌واییه له‌گه‌ڵ ئه‌م هه‌ڕه‌شه‌یه‌دا كه رۆژانه هاوڵاتیی له كوردستان روبه‌ڕوی ده‌بێته‌وه هه‌ندێك هێزی سیاسیی هه‌ر به‌رده‌وام بن له ره‌چاوكردنی لێك تێگه‌یشتنه سیاسییه له‌رزۆكه‌كانی نێوانیاندا.
ره‌وا نییه حكومه‌تی فیدراڵیش به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر بێ ده‌نگیی له ئاست به‌رپرسیارییه‌تیه ده‌ستورییه‌كانی له ژیان و گوزه‌رانی هاوڵاتییه‌كانی له هه‌رێمی كوردستان.
سوربون له‌سه‌ر بێ ده‌نگیی كه به‌غدا به بیانوی مانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و كاربه‌ده‌ستانی هه‌رێم كه خۆی له خۆیدا له‌رزۆك و قرچۆكه ، له روانگه‌ی ده‌ستوریی ته‌نانه‌ت مرۆییشه‌وه بارودۆخه‌كه چه‌ند گرژ و ئاڵۆزیش بێت له نێوان هه‌ردو لا و وڵاتیش به گشتیی ،هه‌ر ناڕه‌وا و نه‌گونجاوه.
كاتێك لێك تێگه‌یشتنی نێوان هه‌ردو حكومه‌ت ده‌گاته بن به‌ست ، ده‌بێت كه‌ناڵی تر بكه‌نه‌وه بۆ لێك تێگه‌یشتن، خراپ نییه ئه‌گه‌ر ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به هه‌ماهه‌نگیی له‌گه‌ڵ په‌رله‌مانی هه‌ڵبژێراوی هه‌رێمدا ده‌ستپێشخه‌ریی بكات بۆ لێك تێگه‌یشتن و دانانی نه‌خشه‌یه‌كی رێگه‌ی سه‌ره‌تایی و بیكه‌نه بنه‌مایه‌ك بۆ ده‌ستپێكردنی هه‌نگاوی راسته‌قینه له نێوان هه‌ردو حكومه‌تدا ، ئه‌وه‌ش وا دخوازێت كه په‌رله‌مانی هه‌رێم ده‌ست به‌كار بێته‌وه و چالاكییه‌كانی له‌و خاڵه‌وه ده‌ست پێ بكاته‌وه كه وه‌ستێنرابو .
لێپرسراوێتیی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌كارهێنانی گوشاره له پێناوی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانی دیموكراسیی له هه‌رێمی كوردستان ، لێپرسراوێتیی حكومه‌تی فیدراڵیشه زیاتر بایه‌خ بدات به كێشه‌ی موچه نه‌دان له‌لایه‌ن حكومه‌تی هه‌رێمه‌وه، كاربكات بۆ وردبینیكردن له هه‌نارده‌كانی نه‌وت و پشت به‌ستن بهپرهنسیبی رونیی و شه‌فافیه‌ت له پرۆسه‌ی فرۆشتنی نه‌وت شێوازی خه‌رجكردنی داهاته داراییه‌كان به ئامانجی چه‌سپاندنی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی و كۆتایی هێنان به مه‌ینه‌تییه‌كانی خه‌ڵك له هه‌رێمی كوردستان. هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پێشنیازمان كرد بۆ حكومه‌تی هه‌رێم به بێ قانونێكی ورد و رون كه ئه‌م پرۆسه‌یه رێك بخات واته (قانونی نه‌وت و گاز )نه‌وت هه‌نارده نه‌كات و نه‌یفرۆشێت ، داواشمان كرد بایه‌خه‌كانی چڕ بكاته‌وه بۆ بنیاتنانی ژێرخانی ئابوریی و بوژانه‌وه‌ی پیشه‌سازیی له هه‌رێم به تایبه‌تیی پیشه‌سازییه‌كانی نه‌وت به‌ڵام به‌داخه‌وه گوێ له پێشنیازهكانمان نه‌گیرا ، هه‌میشه وه‌ڵامه‌كانیان وابو كه گرنگیی به سه‌ربه‌خۆیی دارایی هه‌رێم ئه‌ده‌ن به‌بێ پابه‌ند بون به دیسپلین و چوارچێوه قانونییه ئابوریی و ئیدارییه‌كان .
به‌رپرسیاریه‌تی چاره‌سه‌ركردنی پێشێلكارییه ده‌ستورییه‌كان ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی هه‌موان چونكه مانه‌وه‌ی ئه‌م بارودۆخه وه‌ك خۆی له به‌رژه‌وه‌ندیی كه‌سدا نییه ، درێژه‌كێشانی مه‌سه‌له‌ی سه‌رۆكایه‌تیی هه‌رێم و په‌كخستنی په‌رله‌مان و حكومه‌تیش به هه‌مان شێوه كێشه‌ی راسته‌قینه‌ن , به تایبه‌ت هه‌ندێك له لێپرسراوانی حكومیی و زۆربه‌ی سیاسییه‌كان مانه‌وه‌ی ده‌ستورییان كۆتایی هاتوه به‌وه‌ش شه‌رعیی بونی حوكمداریی له حكومه‌ت و حزبیشیان كۆتایی هاتوه.
بۆیه نابێت هیچ لایه‌نێك هه‌ر رۆڵی ته‌ماشا چی ببینێت،
چونكه خوانه‌خواسته هه‌ركاتێك ئاگره‌كه به‌رپا بو جیاوازی ناكات له نێوان ئه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌ی كردۆته‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ته‌ماشاچیه.
عه‌بدول له‌تیف جه‌مال ره‌شید
ئابی 2015
زیاتر له 12 ساڵ تێپه‌ڕ بو به‌سه‌ر روخاندنی رژێمی دیكتاتۆرییدا 10 ساڵ له‌وه‌وبه‌ریش هه‌رێمی كوردستان له چنگی رژێمی سه‌ركوتكه‌ر رزگاری ببو، كه‌چی هێز و كه‌سایه‌تی یه سیاسییه‌كانی كه له‌و كاته‌وه ده‌سه‌ڵاتیان گرتۆته ده‌ست هه‌ر له پۆسته ئیدارییه باڵاكانی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مانیی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یهكهكانهوه ماونه‌ته‌وه.
هه‌ندێك گۆڕانكاریی بچوك نه‌بێت كه كاریگه‌ریی گه‌وره‌ی ته‌واویان نییه له‌سه‌ر ژیانی سیاسیی ،هیچ گۆڕانێكی چۆنایه‌تیی له ئاستی راپه‌ڕاندنی كاره‌كان و بیر كردنه‌وه‌ی فیعلی بۆ گۆڕانكارییه‌كان نه‌هاتۆته ئاراوه.
زۆربه‌ی ئه‌وانه‌ی ده‌ستبه‌رداری شوێنه‌كانیان بون به‌ناچاریی بوه یان له هه‌ڵبژاردن دهرنهچونهتهوه یان ئه‌وه‌تا له ئه‌نجامی گۆڕانی هاوكێشه‌كان و گۆڕانی سروشتیی په‌یوه‌ندییه‌كانی ناو خودی هێزه سیاسییه‌كان بوه.
كه‌سمان نه‌بینی به ئاره‌زوی خۆی له ژیانی سیاسیی دور كه‌وتبێته‌وه و وتبێتی ناتوانم له‌به‌ر هه‌ر هۆیه‌ك به‌رده‌وام بم ,یان واز له پۆسته حزبییه‌كه‌ی بهێنێت له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له كاری حكومیی یان په‌رله‌مانیی شكستی هێناوه ، له كاتێكدا ده‌ره‌نجامی كاری حكومیی و په‌رله‌مانیی له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی رابردودا دوپاتی ده‌كاته‌وه پانتایی و روبه‌ری شكسته‌كان له‌و زیاترن كه بشارێنه‌وه و په‌رده پۆش بكرێن.
خراپترین كێشه كه روبه‌ڕوی چینی سیاسیی بوه‌ته‌وه به پێكهاته و مه‌رجه‌عه جیاجیاكانیانه‌وه ئه‌وه‌یه به‌داخه‌وه چینێكن له نێو ژینگه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵیی ریز به‌ندیی كراودا كار ده‌كه‌ن كه ترسناكترین و خراپترین ژینگه‌ن له جیهاندا ، ئه‌م چین و توێژه گه‌نده‌ڵه نه‌یانتوانیوه به‌رگریی له خۆیان بكه‌ن و خانه گومانیی له‌سه‌ر خۆیان نه‌هێڵن كه به‌رپرسیاری قه‌یرانه‌كانن ، چونكه تا ئێستا هیچ كام له گه‌نده‌ڵكاره زه‌به‌لاحه‌كان نه‌دراونه‌ته دادگا و هیچ رێوشوێنێكی پێویست نه‌گیراوه‌ته به‌ر له به‌رامبه‌ریان ، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین و ده‌بیستین ئه‌و گه‌نده‌ڵكارانه له‌سه‌ر شاشه‌ی تلفزیۆنهكانهوه ده‌رده‌كه‌ون و ئه‌وان داوای به‌گژا چونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی ده‌كه‌ن تا لای جه‌ماوه‌ر وای نیشان بده‌ن ئه‌وان گه‌نده‌ڵ نین .
گه‌نده‌ڵیی هه‌ر به ته‌نیا لایه‌نی دارایی ناگرێته‌وه ، به‌ڵكو گه‌نده‌ڵیی بنیاتی سیاسیی و ئیداریی ده‌وڵه‌ت یه‌كێكه له بناغه سه‌ره‌كییه‌كان كه له دوای ساڵی 2003 گه‌نده‌ڵیی دارایی له‌سه‌ر بنیاتنرا. دیاره هه‌مومان به‌رپرسیارین له گه‌نده‌ڵیی بنیاتنانی ده‌وڵه‌ت كه به زمانێكی نه‌رمتر ناوی ده‌نێین شكست له بنیاتنان و ئیداره و سه‌ركردایه‌تیی و به‌ڕیوه بردن ،هه‌مومان ئێمه مانان كه بۆمان ره‌خسا له پێگه‌كانی سه‌ركردایه‌تیی ئیداره دانی ده‌وڵه‌ت و گۆڕان به‌ره‌و بنیاتنانی دیموكراسیی فیدراڵیی ده‌وڵه‌تدا شكستمان هێنا .
سیستمێكی موحاسهسهمان بنیات نا كه هه‌مو به‌رپرسیارێتییه‌كمان له‌ده‌ست دا ، چونكه ئه‌وه سیستمێكه به‌رگریی له شكست ده‌كات و شكستخواردوه‌كان له لێپرسینه‌وه‌ی قانونی دور ده‌خاته‌وه.
هیچ شوێنك نییه وه‌ك سیستمیی ئیداریی حوكم و ده‌وڵه‌ته‌كه‌مان ده‌زگای چاودێریی تیادا بێت ،به‌ڵام ئێمه ئه‌و چاودێرییانهمان كردۆته‌وه په‌رده پۆش بۆگوزهر كردنی هه‌مو جۆره‌كانی شكست و گه‌نده‌ڵیی كه‌پێكهاته‌ی دهولهَتی داڕزاندوه و ئامانجه مهبدئییهكانی شێواندوه بۆ بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسیی و ئازاد و دادپه‌روه‌ر.
دیاره دوای چه‌ندین ئه‌زمونی هه‌ڵبژاردن له دوای 2003 ه‌وه به‌بێ قانونی حزبه‌كان ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌مان چه‌سپاندوه كهگهندهڵیی و شكست دوانه‌یه‌كی جیا نهبوهوهن ،ئه‌گه‌ر نا ،چۆن هه‌نگاو ده‌نێین به‌ره‌و دیموكراسیی كه قانونێك نه‌بێت بۆ رێكخستنی ژیانی حزبایه‌تی؟ دواخستنی ئه‌م قانونه درێژی كێشا ماده‌م گه‌نده‌ڵیی ده‌ستی ناوه‌ته بینه‌قاقای هه‌مو شتێك و ئیراده‌یه‌كی به‌هێز و راسته‌قینه نییه بۆ كۆتایی هێنان به شكست كه هه‌مو شتێكی لاواز كردوو تێكی شكاندوه ،دواخستنی ئه‌و قانونه‌ش هه‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت .
كوا قانونی نه‌وت و گاز ؟
ئای ئه‌م ره‌وایه بۆ وڵاتێكی خاوه‌ن نه‌وت كه ده‌یه‌وێت كۆتایی به دیكتاتۆریهتیی تۆتالیتاریی بهێنێت ؟
قه‌یرانی نرخه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نه‌وت خستینیه به‌رده‌م هه‌ڵپه و چاوچنۆكیی گه‌نده‌ڵیی و شكسته‌كان كه چی‌یان كرد له‌و هه‌مو ملیار دۆلاره‌ی نه‌وت ، ئه‌وه‌تا ئێستا په‌نا ده‌به‌ین بۆ ته‌نگاو كردنی گه‌ل تا له‌م ته‌نگانه‌یه‌دا فریامان بكه‌وێت ئه‌ویش به‌هه‌ده‌ردانی چه‌ندین ملیار دۆلار و به تاڵانبردن و خراپ به‌كارهێنانیه‌تی. ئه‌م نه‌هامه‌تییی ئێستا گوزارشتێكی زۆر ترسناكی شكستی سیاسییه كه هه‌مومانی تێ كه‌وتوین.
كوان پسپۆڕانی نه‌وتی وڵاتێك كه زۆربه‌ی داهاته داراییه‌كانی له فرۆشتنی نه‌وته‌وه‌یه ؟، كوا پیشه‌سازیی نه‌وت كه هه‌مو جومگه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی پێوه به‌نده ؟,ئه‌و پیشه‌سازییه‌ی كه رۆڵێكی گرنگ ده‌بینێت له كه‌مكردنه‌وه‌ی گرژییه‌كانی نێوان حكومه‌تی فیدراڵ و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان. ئایا هه‌ر به ته‌نیا دان نان به شكستدا به‌سه بۆ قورتار بونی ئه‌خلاقیی و قانونی لهئاسهوارهكانی شكست كه ده‌بێت هه‌مومان له‌به‌رده‌م گه‌ل و قانوندا و به‌رپرسیاریه‌تیه‌كه‌ی هه‌ڵبگرین ؟ ئایه ئه‌م دان پیانانه شتێكی نوێ ده‌هێنێته پێشه‌وه كهدودڵ نین له‌وه‌ی هه‌نگاوی بۆ بنێین ؟ زانیاریه‌كان چی زیاد ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گل هه‌مو شتێك بزانێت ؟
ئێمه قه‌یرانه‌كانمان خوڵقاند , به‌رپرسیارێتی ئێستامان دیاریكردنی ئه‌و قه‌یرانانه‌یه به‌ر له‌وه‌ی كاری جدیی بكه‌ین بۆ تێپه‌ڕاندنی ئه‌وه‌ی بۆمان ده‌كرێت. . به‌ڵام پرسیاری هه‌ره گرنگ ئه‌وه‌یه ئایه ئه‌و كاره له‌و چینه سیاسییه ده‌وه‌شێته‌وه كه به‌رپرسیاری شكسته و هه‌ندێكیشیان سودیان له گه‌نده‌ڵیی وه‌رگرتوه ؟
زۆر جار ده‌بینین هه‌ندێك كهسایتیی سیاسیی ده‌ستبه‌رداری پۆسته حوكمییهكان ده‌بن ئه‌وه‌ش بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و مه‌رجانه بوه كه سیاسه‌تی موحاسه‌سه سه‌پاندویه‌تی به‌سه‌ریدا ، له‌راستیدا ئه‌وانه خۆیان هۆكاری سه‌ره‌كیی په‌ك خستنی به‌رنامه‌ی په‌ره‌پێدانی حكومه‌ت بون ، كه‌چی ئه‌و كهسایتییانه وای ده‌رده‌خه‌ن گوایه ئه‌وان بۆچاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان له جومگه‌كانی ده‌وڵه‌تدا بون و زات ناكه‌ن دان بنێن به شكستهكانیاندا ك چۆن بون به بار ، ئه‌م دیارده‌یه له هه‌رێم و ناوچه‌كانی تری عێراقدا هه‌یه زۆربه‌ی ئه‌وانه بڕیاری سیاسیی و وه‌به‌رهێنان و په‌ره‌پێدانی ستراتیژیی یان داوه بێ ئه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌یه‌كی ورد و باش بكه‌ن ك ئاینده له به‌رچاو بگرن, هه‌ندێكیشیان به‌هۆی رێبازی چه‌وتیان له ئیداره و هه‌ڵپه‌ی شه‌خسییان له هه‌ڵبژاردندا ده‌نگی كه‌میان هێناوه بۆ حزبه‌كانیان كه‌چی وا خۆیان داده‌نێن كه له به‌ڕێوه‌بردنی كاری ده‌وڵه‌تدا سه‌ركه‌وتو بون.
هه‌ڵوه‌سته كردن له ئاست لایه‌نه سلبییه‌كان و ئاماژه‌كردن بۆ كه‌لێنه‌كان و پێداچونه‌وه به روداو و هه‌ڵوێسته‌كان هه‌نگاوێكی گرنگه له پێناوی تێپه‌ڕاندنیان و پێشخستنی كۆمه‌ڵ و وڵات ، سه‌رباری ئه‌وه‌ی خستنه روی ئه‌م كێشانه پێویستیان به ورده‌كاری زیاتره ئه‌م چه‌ند خاڵه‌ش ده‌خه‌ینه رو :
• شكستی سه‌ركردایه‌تیی حزبه عێراقییه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی نوێ له‌روی – دیموكراسیی – لامه‌ركه‌زیی – دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی – دابه‌شكردنی سامانی سروشتیی – پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی – چه‌سپاندنی باری ئه‌منیی – به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی به هه‌مو شێوه‌كانییه‌وه.
• فاكته‌ره گرنگه‌كانی ژیانی كۆمه‌ڵ : ئیداره‌ی به توانا و بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تییه.
• به‌ڵای تایه‌فه‌گه‌ریی و خزم خزمێنه و ئیمتیازی ناشایسته هۆكاری سه‌ره‌كیین بۆ چاره‌سه‌رنه‌كردنی كێشه كهلهَكه بوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و دواخستنی پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه كانه به هاوڵاتییان.
• پێویسته رێگه نه‌درێت به ده‌ست وه‌ردانه ده‌ره‌كییه‌كان له كاروباری دهولهَت و گه‌ل به تایبه‌تیی كه هه‌ندێك سیاسه‌تمه‌دار و لێپرسراوانی حكومیی په‌نا ده‌به‌نه به‌ر ده‌وڵه‌تانی دراوسێ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ،له جیاتی كۆبونه‌وه له‌سه‌ر هاوبه‌شیی نیشتمانیی كه هه‌موان له ساییه‌یدا كۆببنه‌وه و په‌نا بردن بۆ چاره‌سه‌رێكی عێراقییانه‌ی دور له وه‌سایه‌ی ناوچه‌یی .
• پێویستیی كاركردن له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی برنامی ئاشتبونه‌وه‌ی گشتیی به شێوه‌یه‌كی رون و جدیی له نێوان توێژ جیاجیاكانی كۆمه‌ڵی عێراقدا.
• پێویستیی دانپیانانی سه‌ركرده‌كانی عێراق به شكستیان و ره‌خساندنی بوار بۆ ئیداره‌یه‌كی نوێ كه بتوانێت كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكات.
• پێویستیی گۆڕینی رێبازی حزب و دامه‌زراوه سیاسییه‌كان به جۆرێك لهگهلً جیهانی نوێ‌دا بگونجێت و كاربكرێت بۆ په‌یڕه‌وكردنی پره‌نسیبی لێبورده‌یی و دیموكراسیی راسته‌قینه و دادپه‌روه‌ریی كۆمه‌ڵایه‌تیی له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كاندا.
• چه‌سپاندنی ئه‌وه‌ی كه پۆسته‌كان بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵه نه‌ك بۆ ئیمتیازی ده‌سه‌ڵاتداران و لێپرسراوان.
• هاندانی شاره‌زایی له به‌رێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌كانی و سپاردنی لێپرسراوێتیی به پسپۆڕان شاره‌زایان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئیمتیاز به لێپرسراوان.
• پێویستیی دابه‌شكردنی دسهڵاتهكان له نێو دامه‌زراوه‌كاندا به‌و جۆره‌ی خزمه‌تی ئیداره‌ی ده‌وڵه‌ت و به‌شداریی بكات له پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان به خێرایی و به باشترین شێوه.
• هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی قانونه كۆنه‌كان و ئه‌وانه‌ی رێگرن له‌به‌رده‌م جموجۆڵی بازرگانیی و خزمه‌تگوزارییه‌كان و كاركردن و دانانی قانونی نوێ كه بوار برهِخسێنێت بۆ په‌ره‌پێدانی رۆڵی كه‌رتی تایبه‌ت پیشه‌سازی ناوخۆیی و كه‌رتی كشت وكاڵ.
• گۆڕینی میتۆدی حزب و سیاسییه‌كان له هه‌ڕه‌می سه‌ركردایه‌تیی تاكڕه‌وی به‌ره‌و سه‌ركردایه‌تی به‌كۆمه‌ڵ بۆ جێبه‌جێكردنی به‌رنامی سیاسیی و حكومیی و دابه‌شكردنی لێپرسراوێتییه‌كان بۆ ماوه‌ی دیاریكراو به پێچه‌وانه‌ی شێوازه كلاسیكییه‌كه له به‌ڕێوه‌بردنی ئیداره‌ی حزبه‌كان و كاروباری ده‌وڵه‌ت و حوكمڕانی دا .
• چه‌سپاندنی پره‌نسیبی دیموكراسیی چونكه دیموكراسیی راسته‌قینه ته‌نیا له‌نێو سندوقه‌كانی ده‌نگدان و ئه‌نجامه‌كانیدا خۆی نابینێته‌وه، به‌ڵكو پێویستی به قوڵ كردنه‌وه و چه‌سپاندنی رۆشنبیریی دیموكراسیی له هۆشیاریی و ویژدانی كۆمه‌ڵدا له هه‌مو ئاسته‌كاندا .
سوپاسنامه
زۆر سوپاسی هه‌ستی دڵسۆزانه‌و دۆستانه‌ی هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیی و ناوه‌نده حكومیی و حزبیی و روناكبیریی و هونه‌ریی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌كه‌ین كه چ به به‌شداریی كردنیان له مه‌راسیمی به خاك سپاردن و مه‌راسیمی پرسه له سلێمانی و له به‌غداد ، چ له رێی ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فۆنه‌وه هاو خه‌ممان بون له كۆچی دوایی (شهوبۆشێخ جه‌مال ) ی خوشكمان ، خه‌م و پهژارهمانیان ره‌وانده‌وه و سه‌بورییان پێ به‌خشین ،نمونه‌یان زۆر بێت و هه‌رگیز خه‌م و ناخۆشیی نه‌یه‌ته رێی خۆیان و دۆست و ئازیزانیان. دوباره سوپاس بۆ هه‌مو لایه‌ك.
له‌تیف جه‌مال ره‌شید
له جیاتی خانه‌واده‌ی بنه‌ماڵه ی كۆچكردو
وتاری دكتۆر عه‌بدول له‌تیف جه‌مال ره‌شید راوێژكاری پێشكه‌وتوی سه‌رۆك كۆمار و وه‌زیری پێشوتری سه‌رچاوه‌كانی ئاو له كۆنگره‌ی به‌یروت ده‌رباره‌ی ئابوریی عێراق به دروشمی( گفتوگۆیه‌كی ستراتیژیی ئابوریی گشتیی :بودجه‌ی ده‌وڵه‌ت – باری ئابوریی نه‌وت-كه‌رتی بانكیی –ئاسه‌واری كۆمه‌ڵایه‌تیی ئابوریی)
لوبنان –به‌یروت /رۆژانی 30 - 31 ی ئازاری 2015
خوشكان و برایانی ئاماده بو. .
ئه‌م كاته‌تان شاد رێگه‌م بده‌ن ده‌ستخۆشیی له براو هاوڕێ دكتۆر فالح عه‌بدول جه‌بار و به‌ڕێزانی به‌شدار بوی ئه‌م كۆنگره‌یه و به‌شداربوانی كاره‌كانی بكه‌م یه‌كه‌م له‌به‌ر گرنگیی ئه‌م جۆره چالاكییانه به‌های پرۆسه‌كه ،دوه‌میان بۆ ئه‌و هه‌وڵانه‌ی خراونه‌ته كار له بواری ئاماده‌سازیی جدیی و ره‌سه‌ن كه ئامانجه‌كه‌ی دیاریكردن و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌كانه.
له راستیدا رێكخستنی ئه‌م چالاكییانه له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی كه عێراق روبه‌ڕوی كێشه‌ی دارایی و ئابوریی ترسناك بوه‌ته‌وه ،بۆیه ئه‌ركی پسپۆڕ و رۆشنفكر و توێژه‌ره‌وه‌كان گه‌وره و سه‌ره‌كیی ده‌بن له ده‌ستنیشانكردنی هۆكاری قه‌یرانه‌كان و خستنه روی پێشنیازه‌كانیان بۆ به‌رده‌م كاربه‌ده‌ستان و دامه‌زراوه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ده‌وڵه‌ت.
له هه‌مان كاتدا لێپرسراوێتیی كاربه‌ده‌ستان قورس‌تر ده‌بێت و ده‌بێت گوێ له كه‌سایه‌تییه‌كان دامه‌زراوه فیكرییه ئازاده‌كان بگرێت و سود له شاره‌زایی و پسپۆڕیی یه‌كانیان وه‌ربگرێت و ره‌خنه‌كانیان په‌سه‌ند بكات چه‌نده توندیش بن ئه‌وه‌ش له پێناوی هه‌ڵسه‌نگاندنی رێچكهكاكان و راستكردنه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی پلانه‌كان له كاتێكدا ئه‌گه‌ر سیاسیه‌ت و پلان دارَێژرابێت ،چونكه به‌داخه‌وه زۆربه‌ی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت نه‌ك هه‌ر له كه‌رتی دارایی و ئابوریی به‌ڵكو له بواره جیاجیاكاندا به ده‌ست كێشه‌ی دابڕانه‌وه ده‌ناڵێنن له‌گه‌ڵ سه‌نته‌ره‌كانی توێژینه‌وه و رێكخراو و دامهیزراوه مه‌ده‌نییه‌كانی نزیك له كاره‌كانی خۆیان و كاری وه‌زاره‌ت و كه‌رتی په‌یوه‌ندیدار و سود له پسپۆریی و هه‌وڵه‌كانیان وه‌رناگرن چه‌نده پێویستیشیان پێ بێت.
به راستیی هۆكاری سه‌ره‌كیی ئه‌وه‌ی كه له ئه‌نجامی قه‌یرانی كه‌مبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت روبه‌ڕوی ده‌بینه‌وه و ئاسه‌واری جێ هیشتوه له‌سه‌ر باری دارایی و ئابوریی ( كه دیاره ئاسه‌وار جێ دێڵێتلهسهر بواره‌كانی تریش ) ،نه‌بونی پلانه لهروانینێكی عه‌مه‌لیی و پسپۆرییه‌وه به‌ڵكو هه‌ر پشت ده‌به‌سترێت به سیاسه‌تی جێبه‌جێكردنی سه‌رپێی و كار به‌ڕێكردنی بێ به‌رنامه بێ ئه‌وه‌ی هه‌ست بكرێت بچوكترین لێپرسراوێتیی و هیچ نرخێك دابنرێت بۆ بیركردنه‌وه زانستییه‌كان كه لێكدانهوههیكی دینامیكییه بۆ پلانی هاوچه‌رخ له بنیاتنانی ئابوریی و له سیستمی به‌ڕێوه بردنی ده‌وڵه‌ت به شێوازی بهرنامهدبۆ دارێژراو و به‌رنامه ستراتیژییه‌كان ،ئه‌و كهمو كورتییانهش هه‌موی ده‌ره‌نجامی نه‌بونی گیانی كاركردنی هاوبه‌شه له‌گه‌ڵ خاوه‌ن پسپۆریی و شاره‌زاییه‌كان و گره‌و كردنه له‌سه‌ر لۆجیكی بیركردنه‌وه‌ی جیاواز.
بۆ نمونه ده‌بینین له‌م ساڵانه‌دا كه‌رتی دارایی له عێراق له زۆربه‌ی بواردا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه ، بۆیه شتێكی قورس نییه ئه‌گه‌ر سود له‌و سه‌ر كه‌وتنانه وه‌ربگرین كه شاره‌زایی و پسپۆڕیی نیشتمانیی گهشهكردوئهم كهرتهبهڕێوه ده‌بات، سه‌رباری كۆسپه‌كان و هه‌نگاوه لهسهرخۆكان كه له ئاستی پێویستی كه‌رتی بانكیی تایبهتدیشدا نین و سه‌رباری دیارده‌كانی گه‌نده‌ڵیی كه هیچ كام له كه‌رته‌كانی ده‌وڵه‌ت له كۆلچیان نه‌بوه‌ته‌وه.
خوشك و برایانی ئاماده بو. .
له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه ئابورییه‌كانی عێراق و دوای ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی روخاندنی رژێمی تۆتیالیتاریی دیكتاتۆریی ،بێ هوده‌یه ئه‌گه‌ر هه‌ر شكست و كێشه‌كان بخه‌ینه ئه‌ستۆی رژێمی دیكتاتۆریی له‌ناوچو. سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئابوریی و دارایی و سیستم و په‌یكه‌ری دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ئه‌وانیتریشی وێران‌كرد ، به‌ڵام دوای ئه‌م هه‌مو ساڵه درێژه‌دان به‌و بیانوه نیشانه‌ی شكست و بێده‌سه‌ڵاتییه له ئاست هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان ئه‌گه‌ر به گیانی لێپرسراوێتییه‌وه په‌رۆشیه‌وه كاربكه‌ین ده‌بێت واز له‌و بیانوانه بهێنین.
ئێستا بیانویه‌كی تر له ئارادایه ئه‌ویش بیانوی ئه‌منیی و هه‌ڕه‌شه‌ی تێرۆره ئه‌مه‌شیان هه‌ر نیشانه‌ی شكست و بێتواناییهكی رون و ئاشكرایه له‌چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان.
ئه‌وه‌ی بیه‌وێت كاربكات بیانوه‌كان ته‌نیا بۆ دیاریكردنی ته‌نیا هۆكار و بیانوه‌كان دیاری ده‌كات و كار ده‌كات بۆ تێپه‌ڕاندنیان چونكه به‌رده‌وامبون به بیانو هێنانه‌وه و دا‌و بێداد ده‌ربڕین نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كلیلی چاره‌سه‌ر به‌ده‌سته‌وه نییه.
دیاره كلیلی چاره‌سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی پراكتیكیی ره‌سه‌ن و هه‌ستكردن به لێپرسراوێتییه ئه‌و قه‌یرانه ده‌كاته ده‌رفه‌تێك بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر و كاركردن بۆ بنیاتنانی ئابورییه‌كی ئازاد و گه‌شه‌كردو و هه‌ر پشت نابه‌ستێت به نه‌وت ،به‌ڵكو داهاته‌كانی نه‌وت ده‌خاته په‌راوێزه‌وه و پشت ده‌به‌ستێت به سه‌رچاوه‌ی تری دارایی به‌هێزتر ئه‌وه‌ش كاتێك وه‌دی دێت كه نیازه‌كان پاك ده‌بنه‌وه و ده‌سه‌ڵاته‌كان ده‌درێنه ده‌ست ئه‌قڵ و حیكمه‌ت و پسپۆڕیی.
لێره‌دا پێویسته لێپرسراوان ئامانجی سه‌ره‌كییان بنیاتنانی ده‌وڵه‌تێكی هاوچه‌رخ بێت،گرنگرترین پایه‌كانی ئه‌م ده‌وڵه‌ته‌ش زامنكردنی رێزگرتنی ئازادیه‌كانی هه‌مو پێكهاته‌كانی گه‌ل و چه‌سپاندنی ئاسایش و ئۆقره‌یی سه‌روه‌ریی حوكمی قانونه كه مامه‌ڵه‌ی هه‌موان به یه‌كسانیی ده‌كات ، هاوكات ئه‌وپه‌ڕی توانا بخه‌نه كار بۆ دامه‌زراندنی ژێرخانێكی ئابوریی و پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاریی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ژیانی رۆژانه‌ی خه‌ڵكه‌وه‌یه به تایبه‌تیی له كه‌رته‌كانی خوێندن و ته‌ندروستیی سه‌رباری دابینكردنی شوێنی نیشته‌جێبونی گونجاو و كاره‌با و ئاوی پاكژی خواردنه‌وه و هی تریش كه ئه‌وانه مه‌رجی سه‌ره‌كیین بۆ خۆشگوزه‌رانیی كۆمه‌ڵ به ئامانجی گه‌شه‌پێدانی له روی ئابوریی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه.
بۆیه وای ده‌بینین پێویسته ده‌وڵه‌ت بایه‌خی پێویست بدات به توێژینه‌وه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان به مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێش بردنی په‌ره‌پێدان و بوژاندنه‌وه‌ی باری ئابوریی و بهكارهیچنانی داهاته داراییه‌كان به تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه راسته‌وخۆ په‌یوه‌ستن به ناوه‌ند و هه‌رێم و پارێزگاكانی تر. . له‌ومیانه‌دا ئاماژدهكهین بۆ بۆ چه‌ند خاڵێك كه وای ده‌بینین فاكته‌ری باشكردنی بارودۆخی دارایی و ئابوریین:
یه‌كه‌م –كاركردن بۆ دانانی قانونی نوێ كه له‌گه‌ڵ قۆناغی ئێستای وڵات‌دا بگونجێت ،له‌هه‌مان كاتدا چه‌ندین قانونی رۆتین هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه كه كۆسپ دروست ده‌كه‌ن له‌به‌رده‌م جموجۆڵی وه‌به‌رهێنان و بیناتنان ئه‌وه‌ش به ئامانجی پهلهكردنهله بوژاندنه‌وه‌ی باری ئابوریی.
دوه‌م-ده‌وڵه‌ت سیاسه‌تێكی كورت خایه‌ن و مه‌ودا ناوه‌نجی به هاریكاریی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كه‌سانی شاره‌زا و پسپۆڕ و راویچژكاران دابرێژێت .
سێ یه‌م په‌له‌كردن له په‌سه‌ند كردنی قانونی نه‌وت و گاز، دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاسه‌ریی كه سود وه‌ربگیرێت له بۆچونی پسپۆڕ و راوێژكاران كه تێڕوانینێكی ستراتیژیی و رون پێشكه‌ش بكه‌ن پاراستنی سامانی نه‌وت زامن بكرێت ئه‌ویش له‌رێی سود وه‌رگرتن له داهاتی نه‌وت بهجۆریچك كه مافی نه‌وه‌ی ئێستا و نهیوهكانی داهاتوی گه‌ل ده‌سته‌به‌ر بكرێت.
چواره‌م-رێككهوتنَێكی هه‌مه لایه‌نه و سه‌رتاسه‌ریی له نێوان ناوه‌ند هه‌رێم و پارێزگاكانی تردا بێته ئاراوه سه‌باره‌ت به سیاسه‌تی دارایی و ئابوریی و پهترۆڵیی به‌و جۆره‌ی له ده‌ستوردا بڕیاری له‌سه‌ر دراوه و پره‌نسیبی عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تیی ده‌سته‌به‌ر بكات داهاتی دارایی له نێوان هه‌مواندا به یه‌كسانیی دابه‌ش بكرێت ئه‌وه‌ش ساڵانه له بودجه‌ی دهوڵهتدابچهسپێنرێت .
پێنجه‌م –ده‌ست بكرێت به توێژینه‌وه‌ی جدیی سه‌باره‌ت به مه‌ترسییه چاوه‌ڕوانكراو ه‌كانی به‌رده‌م سه‌رچاوه‌كانی ئاو و باری كشتوكاڵ له عێراق به ئامانجی بوژاندنه‌وه‌ی ئه‌م كه‌رته گرنگه و په‌ره‌پێدانی به‌رهه‌می كشتوكاڵ به جۆرێك كه له‌گه‌لیدا ئاسایش خۆراك زامن بكه‌ین و پێویستیی وڵات له هاورده كردن له ولاچتانی تره‌وه كه‌م بكرێته‌وه.
شه‌شه‌م-توێژینه‌وه ی باری داهاتی دارایی به شێوه‌یه‌كی چڕ و پڕ و واقیعیی و شێوازی خه‌رجكردنی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت و دامه‌زراوه‌ی جێبه‌جێكردنه‌وه و راگه‌یاندنی بڕگه‌كانی بودجه به پێی پلانێكی دیراسه كرا‌و و دابه‌شكردنی خه‌رجییه‌كان و به‌شه‌كانی خه‌رج كردنیان .
حه‌وته‌م-چاككردنی باری ئه‌منیی و به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی خزمه‌تگوزاریی و گوزه‌رانی هاوڵاتیی.
هه‌شته‌م – رێگه نه‌درێت لێپرسراوان دارایی گشتیی و موڵكی گشتیی ده‌وڵه‌ت بهئارهزویان به‌كار بهێنن .
نۆیه‌م- توانا و پیشه‌یی بكرێته مه‌رجێكی سه‌ره‌كیی بۆ دانانی لێپرسراوان و پۆسته گرنگه‌كان له به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌ت به هاوسه‌نگیی له‌گه‌ڵ به‌گژاچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و چاره‌سه‌ركردنی ریشه‌كانی و كاری جدیی بۆ قه‌ڵاچۆكردنی هه‌مو جۆره‌كانی گه‌نده‌ڵیی دارایی كارگیچڕیی و كلتوریی له‌هه‌ر جێگه‌یه‌ك بێت.
ده‌یه‌م- په‌ره‌پێدانی داهاته داراییه ناوخۆییه‌كان ،له‌رێی دانانی توێژینه‌وه‌ی چڕ‌و پڕ و واقیعیی بۆ باج وه‌رگرتن له هاوڵاتییان و كۆمپانیا دناوخۆیی و بیانییه‌كان و وه‌به‌رهێنه‌ره‌كانیش.
یانزده‌یه‌م –بوژاندنه‌وه‌ی كه‌رتی بانكیی عێراق و كاراكردنی رۆڵی بانكه‌كان له پاڵپشتی كردنی په‌ره‌پێدانی ئابوریی.
ئه‌و تێڕوانین و بیرۆكانه‌ی پێشكه‌شكران پێویستیان به به به‌رنامه‌یه‌كی كاری حكومیی راسته‌قینه‌یه كه لێپرسراوان جێبه‌جێی بكه‌ن ،ئه‌گه‌ر رێوشوێنه به‌په‌له‌كان له‌م باره‌یه‌وه جێبه‌جێ نه‌كرێت ،ئه‌وا هه‌مو ئه‌م راسپاردانه ده‌بنه ته‌نیا چه‌ند راپۆرتێك كه به شاراوه‌یی كهمو كورتییه‌كان له ریتمی ئیداریی و جێبه‌جێكردنی ده‌وڵه‌ت ده‌ستنیشان ده‌كه‌ن بێ ئه‌وه‌ی جێبه‌جێ بكرێن و سودیان لێ وه‌ربگیرێت له پرۆسه‌ی په‌ره‌پێدانی راسته‌قینه .
له كۆتاییدا هیوادارین ئه‌نجامی ئه‌م كۆششه ببێته پردێكی زیندو له هێنانه كایه‌ی نه‌ریتی كارێكی نوێ له نێوان بیردۆز و توێژینه‌وه‌ی فیكریی و پێداویستییه‌كانی ژیانمان و بنیاتنانمان بۆ ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسیی ئازاد كه له سیستمه ئابوریی و سیاسیی و كلتورییهكهیدا بچه‌سپێت.
نه‌وت له‌عێراق دا. . . . كێشه و چاره‌سه‌ره‌كان
د. عه‌بدول له‌تیف جه‌مال ره‌شید
راوێژكاری پێشكه‌وتوی سه‌رۆك كۆمار
وه‌زیری پێشوتری سه‌رچاوه‌كانی ئاو
شوباتی 2015
هاوكار له عه‌ره‌بییه‌وه كردویه‌تی به كوردی
دابه‌زینی نرخی نه‌وت و گرفته ئابوریی و داراییه‌كانی دوای خۆی ، به‌تایبه‌ت له‌وڵاتێكی وه‌ك عێراق دا، قسه‌و باسی هێنایه‌وه بیر ده‌رباره‌ی نه‌وت كه سامانێكه هه‌ره‌شه‌ی له‌ناوچونی له‌سه‌ره‌و و چه‌ندین ركابه‌ری وزه‌ی تر جێگره‌وه‌یه‌تی.
ئه‌گه‌ر قسه‌مان هه‌ر له‌سه‌ر نه‌وت بێت به‌و پێیه‌ی سامانێكه به‌ره‌و كه‌مبونه‌وه ده‌چێت و ته‌مه‌نی په‌یوه‌ندیداره به‌كاتێكی دیاریكراوه‌وه بۆ هه‌ر وڵاتێكی به‌رهه‌مهێنی نه‌وت، ئه‌وا ئێمه له‌عێراقدا دوایین لایه‌ن ده‌بین گرنگی بده‌ین بهكهمبونهوهی نه‌وت و ئه‌و چاره‌نوسه‌ی كهنامانهوێ رووبه‌رووی ببینه‌وه كاتێ نه‌وت كۆتایی دێت.
بۆ ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده پسپۆر و شاره‌زایان هاوكات كه‌سایه‌تییه سیاسیه‌كان به‌جیاوازی سیستمی حوكمڕانییه‌وه باس له‌وه ده‌كه‌ن دوایین به‌رمیل نه‌وت كه‌له‌جیهاندا به‌رهه‌م بێت نه‌وتی عێراق ده‌بێت، ئه‌مه‌ش به‌پشت به‌ستن به‌وه‌ی عێراق پارێزگاری له‌دوایین بڕی نه‌وتی عه‌مبار كراوی جیهان ده‌كات له‌ژێر خاكه‌كه‌یدا. هه‌روه‌ك چۆن دكتۆر عادل عه‌بدولمه‌هدی وه‌زیری نه‌وت له‌كۆنگره‌ی ووزه‌دا له‌كوه‌یت و له‌رۆژی 21/1/2015دا وتی: (ئه‌گه‌ر ئه‌و رێژه‌یه‌ش له‌به‌رچاو نه‌گرین كه‌سه‌رچاوه‌ی وزه‌ی ئاسایی مسۆگه‌ری كردوه بۆخۆی به‌ڵام رێژه‌ی داخوازی له‌سه‌ری له‌ماوه‌ی ده‌ساڵی ئاینده‌دا زیاد ده‌كات. به‌پشت به‌ستن بهههڵسهنگاندنهكانی ئێستا ئه‌وا داخوازی له‌سه‌ر نه‌وت هه‌ر له‌به‌رزبونه‌وه‌دا ده‌بێت به‌رێژه‌ی (1. 2 -1. 5) ساڵانه و داخوازییه‌كه له‌ساڵی 2025 دا ده‌گاته (105 بۆ 110) ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌رۆژێكدا. كه‌رتی گواستنه‌وه‌و ئۆتۆمبیلی بارهه‌ڵگر و تایبه‌ت رۆڵی گرنگ ده‌بینێت له‌زۆرتر به‌كارهێناندا. به‌پێی خه‌مڵاندنه‌كانی پێشووتریش ئه‌مه زیاتر ده‌بێ چونكه ته‌نیا له‌چین خاوه‌ندارێتی ئۆتۆمبیل پێنج هێنده زیادی كردوه له‌ماوه‌ی نێوان (2010 بۆ 2025)دا ئه‌مه‌ش به‌مانای 220 ملیۆن ئۆتۆمبیل كهدێتهبازارهوه له‌و ماوه دیاریكراوه‌دا.
ئه‌گه‌ر سبه‌ی یان دووسبه‌ی یا دوای سه‌ده‌یه‌ك نه‌وت كۆتایی هات، گرنگترین پرسیار ئه‌وه‌یه ئێمه چ جێگره‌وه‌یه‌كمان هه‌یه؟ له‌هه‌مان كاتدا كهلهوتهكهیدا ئاماژه‌ی بهوهكردوه كه(نرخی جیهانی نه‌وت دابه‌زینێكی گه‌وره‌ی به‌خۆوه بینیوه، ئه‌مه‌ش له‌ماوه‌ی پێنج ساڵدا یه‌كه‌مین جاره روو بدات، كهبهزیانی چه‌ندین وڵات كه‌وته‌وه له‌نێویاندا عێراق). ئه‌و جێگره‌وانه‌ش كهلهپرسیارهكهی پێشهوهماندا به‌دوایدا ده‌گه‌ڕاین ته‌نیا جێگره‌وه‌ی وزه‌ی جێگره‌وه نیه كه زۆر باس ده‌كرێ به‌ڵكو به‌شوێن جێگره‌وه‌ی ئابوریی و داراییدا ده‌گه‌رێین كهئابوریی ده‌وڵه‌ت به‌جۆرێك نابێت له‌هه‌موو شتێك‌دا پشت به‌سامانی سروشتی ببه‌ستێت كه‌ئێستا بێت یان ئاینده هه‌ر كۆتایی دێت.
له‌خۆرئاوا و ناوچه‌كانی تری جیهانی پێشكه‌وتوودا كه‌زۆربه‌یان نه‌وتیان نیه چه‌ندین سه‌ده‌یه باس له‌گه‌ڕان به‌دوای سه‌رچاوه‌ی تری وزه‌دا ده‌كرێت نه‌ك ته‌نیا ئه‌و ووزه نه‌وتیه‌ی كهلهچهند ناوچه‌یه‌كی دیاریكراوی هه‌ساره‌ی زه‌ویدا هه‌یه، ئه‌وانیش ئه‌و ناوچانه‌ن كه‌نه‌وت هه‌نارده ده‌كه‌ن بۆ ده‌وڵه‌ته پێشكه‌وتوه‌كان و چه‌ندین ده‌وڵه‌تی تر كهزیاتره له‌وه‌ی له‌ناوخۆدا به‌كاریده‌هێنین.
سه‌رباری پێشكه‌وتن له‌چه‌ند بوارێكدا كه‌زانست وایكردووه پێشكه‌وتنێكی به‌رچاو به‌دی بهێنێرێت له‌بواری پیشه‌سازی وزه‌ی جێگره‌وه و دۆزینه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی نوێ‌دا نمونه‌ی نه‌بووه وه‌ك پشت به‌ستن به‌وزه‌ی ئه‌تۆمی و ووزه‌ی با و خۆر و پشت به‌ستن به‌كاره‌با له‌جیاتی سوته‌مه‌نی له‌هاتوچۆی ئۆتۆمبیل‌دا، بۆیه ئه‌م پێشكه‌وتنه‌ی چه‌ندین سه‌ده‌یه به‌رده‌وامین له‌سه‌ری هێشتا سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ست نه‌هێناوه كه‌ببێته وزه‌یه‌ك تا چیتر به‌ته‌واوی پێویستمان به‌وزه‌ی نه‌وت و پێكهاته‌كانی نه‌بێت كه‌هێشتا ئه‌وه وزه‌ی سه‌ره‌كییه له‌جیهانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ماندا.
بۆیه قسه‌كه له‌ئێستا و له‌م ساته‌شدا كه‌رووبه‌رووی قه‌یرانێكی سه‌خت ده‌بینه‌وه له‌دابه‌زینی نرخی نه‌وت له‌زۆركاتدا قسه‌یه‌كی پراكتیكی نیه و ده‌كرێ وه‌ك هۆیه‌ك ببینرێت بۆ رزگاربون له‌به‌رپرسیارێتی رووبه‌رووبونه‌وه كه‌به‌ته‌واوی پشت ده‌به‌ستێت به نه‌وت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات. باشتربوو به‌دوای چاره‌سه‌ری ریشه‌یی دا بگه‌رێین بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی قه‌یرانی له‌م جۆره به‌پێی پێشبینی درێژخایه‌ن.
له‌راستیدا ئاستی زانستیی و پیشه‌سازیی پێشكهوتومان له‌به‌رده‌ستدا نیه كه‌وا بكات له‌م دۆخه‌دا به‌قسه‌یه‌كی نه‌گونجاوه‌وه سه‌رقاڵ بین به وزه‌ی جێگره‌وه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌مه پێویستی به‌سه‌رچاوه‌ی نوێی وزه بێت یان ته‌نیا بیه‌وێ ئاگادارمان بكاته‌وه له‌و مه‌ترسییه‌ی كهههڕهشهیه بۆ سه‌ر نه‌وته‌كه‌مان و پشت به‌ستنمان پێیی.
ئێستا گرنگترین پرسیار پرسیارێكی ئابورییه نه‌ك پرسیاری پیشه‌سازیی. ئه‌گه‌ر باس له‌پرسیاره پیشهسازییهكهش بكه‌ین به‌دڵنیاییه‌وه له‌چوارچێوه‌ی پرسیاره ئابورییهكهدا ده‌گه‌ڕێین و ده‌پرسین و ده‌بێ بپرسین: چیمان كردوه له‌پێناو په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازی نه‌وت دا؟
نه‌وتمان به‌رهه‌م هێنا به‌ڵام ئایا چیمان كردوه بۆ پاڵاوتنی نه‌وت؟ و له‌پێناو په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی نه‌وت كه ماوه‌ی چه‌ند سه‌ده‌یه پێشنهكهوتوین و ئه‌وه‌تا دواجار ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ پشت به‌ستن پێی له‌پێناو به‌دیهێنانی پێداویستی رۆژانه‌مان له‌هاورده‌كردنی پێكهاته‌كانی نه‌وت له‌وڵاتانی دراوسێمانه‌وه ئه‌مه‌ش به‌هۆی راوه‌ستانمان له‌بواری ئه‌م پیشه‌سازییه‌دا كه‌به‌ر له‌چه‌ندین سه‌ده بنیاتمان نابو.
پرسیاركردن له‌باره‌ی دواكه‌وتنی پیشه‌سازیی ئه‌نجامی خۆی هه‌یه له‌سه‌ر كه‌رتی ئابوری ئه‌مه‌ش له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست ئه‌گه‌ر به‌فیرۆدانی پاره بێت بۆ هه‌نارده‌كردنی پێداویستی رۆژانه‌مان له‌پێكهاته‌كانی نه‌وت و گواستنه‌وه‌و دابه‌شكردن یان بهلهكارخستنی رێژه‌یه‌كی زۆری هێزی كار كه‌ده‌كرا له‌م پیشه‌سازییه‌دا كاربكات و بژێوی ژیانی خۆی لێ ده‌سته‌به‌ر بكات.
له‌رووی ئابورییشه‌وه وه‌ك هه‌ندێ له‌وڵاتانی دراوسێشمان نه‌كرد كه‌ئه‌وانیش به‌رهه‌مهێنی نه‌وتن و بهسنورداریی بیریان له‌ته‌مه‌نی پاراستنی نه‌وت و ئه‌گه‌ری كه‌مبونه‌وه‌ی كردوه و ئه‌م ده‌وڵه‌تانه بیریان له‌زامنكردنی مافی نه‌وه‌ی داهاتوو كردوه له‌و وزه‌یه و له‌سه‌ر چه‌ندین ئاست كاریان كردوه له‌پێناو پاراستنی مافی نه‌وه‌كان و كۆكردنه‌وه‌ی دارایی پێویست بۆیان لهداهاتهكانی نه‌وت و په‌ره‌پێدانی كه‌رتی ئابوریی و جۆراوجۆرییهكهی كه‌ئه‌مه‌ش واده‌كات ئه‌و سامانه‌ی نه‌وت كهسنوردار و كاتییه له‌رووی ئابورییه‌وه ببێته سامانێكی هه‌میشه‌یی له‌رێی گۆڕینی بۆ پرۆژه‌ی دارایی و پیشه‌سازیی و ئابوریی هه‌میشه‌یی.
ده‌كرێ ئه‌م قه‌یرانه داراییه بكه‌ینه ده‌رفه‌تێك بۆ به‌خۆداچوونه‌وه، ده‌سه‌ڵاته‌كانی نه‌وتیش پێویسته كاربكه‌ن بۆ په‌ره‌پێدانی پیشه‌سازیی نه‌وت، پارله‌مانیش ده‌بێ كاری جدی بكات بۆ په‌سه‌ندكردنی قانونی نه‌وت و گاز، حكومه‌تیش ده‌بێ به‌هه‌موو دامه‌زراوه‌كانییه‌وه كاربكه‌ن بۆ كردنه‌وه‌ی ئاسۆی وه‌به‌رهێنان و هاندانی كه‌رتی تایبه‌ت له‌بواری پیشه‌سازییدا له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی ئه‌دای خۆی له‌بواری جۆراوجۆری سه‌رچاوه‌كانی داهات و ته‌نیا پشت نه‌به‌ستن به‌نه‌وت.
پشت به‌ستنی عێراق و هه‌رێمی كوردستان به‌نه‌وت به‌رپرسیارێتییه‌كی سیاسیی و ئابوریی و دارایی تێدایه ده‌بوایه پشت ببه‌سترێ به‌رێنمایی و رێنوێنییه‌كانی شاره‌زایانی بواره‌كه، به‌له‌به‌رچاوگرتنی گرنگیی نه‌وت وه‌ك هۆكارێكی سه‌ره‌كی ئابورییمان ،ده‌بێت رێژه‌یه‌كی زۆری راوێژكاران و شاره‌زایانی بواره ئابورییه‌كانی په‌یوه‌ندیدار به‌بازاری نه‌وته‌وه وه‌ك له‌بابه‌ته ته‌كنیكییه‌كانی تر.
وه‌ك پێشتر ئاماژه‌مان پێكردبوو له‌چه‌ندین بۆنه‌دا نه‌وت موڵكی گه‌ل و نه‌وه‌كانی داهاتووه و مامه‌ڵه‌كردن پێوه‌ی ته‌نیا مافی كۆمه‌ڵه به‌رپرسێك یان نه‌وه‌یه‌كی دیاریكراو نیه، به‌ڵكو ده‌بێ هه‌موو ئه‌و بڕیاره ستراتیژیانه‌ی كه‌له‌لایه‌ن نوێنه‌رانی گه‌له‌وه ده‌درێت به‌ته‌واوی لێی بكۆڵرێته‌وه به‌جۆرێك كه‌زامنی مافی هه‌موان بكات و به‌رژه‌وه‌ندی نه‌وه‌ی ئێستا و نه‌وه‌كانی ئاینده له‌به‌رچاو بگرێت.
گرنگیدان به پیشه‌سازیی نه‌وت و له‌هه‌موو بواره‌كاندا بابه‌تێكی زۆر گرنگه له‌پێناو باشتركردنی ئابوریی نیشتمانیی و دابینكردنی هه‌لی كار بۆ توێژێكی زیاتری هاوڵاتیان. هاوكات ده‌بێ گرنگیی بدرێت به‌دانانی قانونی نه‌وت و گاز به‌شێوه‌یه‌كی وورد و گشتگیر كهلێكۆڵینهوهی له‌باره‌وه كرابێت و تێیدا مافی هه‌موو عێراقییه‌كان وه‌ك یه‌ك بێت و زامنی مافی هه‌رێم و پارێزگاكان بكرێت له‌جیاتی رێكه‌وتنی كاتیی و قانونه كاتییه‌كان.
به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدول له‌تیف جمال رشید وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاوبه‌ستی ئه‌ڵوه‌ندی له پارێزگای دیاله ئیمزاكرد كه ده‌كه‌وێته سه‌ر روباری ئه‌ڵوه‌ند له دوریی 7كیلۆمه‌تر له باشوری خوَرهڵاتی شاری خانه‌قینه‌وه‌یه.
له ئاهه‌نگی ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه‌دا به‌ڕێز وهزیریسهرچاوهكانی ئاو وتی "جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه له چوارچێوه‌ی روانیین و پلانه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه به ئامانجی فراوانكردن و دروستكردنی ئاوبه‌ستی گه‌وره‌و بچوك له ناوچه جیاجیاكانی عێراقدا ،ساڵانی رابردوش چه‌ند ئاوبهستێك له ناوچه‌كانی باكور و خۆراوا و ناوه‌ڕاست دروستكراون به مه‌به‌ستی گل دانه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی باراناو و ئاوی لافاو تا به‌كار بهێنرێن بۆ كشتوكاڵ و خواردنه‌وه .
به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدول له‌تیف جمال رشید وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی نۆكه‌ندی شه‌تول عه‌ره‌بی ئاودێریی له پارێزگای به‌سره دانا.
ئه‌و پرۆژه‌یه 250هه‌زار دۆنم زه‌ویی و زاری كشتوكاڵیی و باخ ئاو ده‌دات، ئه‌ویش له میانه‌ی هه‌ڵبه‌ستنی نۆكه‌ندێكی ئاو له ناوچه‌ی (كتیبان)له باكوری به‌سره (20)كیلۆمه‌تر پێش ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی سوێریی ئاوه هاتوهكهی كه‌نداو ببێته‌وه ، شانبه‌شانی شه‌تول عه‌ره‌ب ده‌ڕوات (40)كیلۆمه‌تریش له لای چه‌پی شهتهكه ده‌ڕوات تا سایفۆنێك ده‌بڕێت كه ده‌كه‌وێته كه‌ناری راستی شهتهكه و درێژیی یه‌كه‌ی (1200)مه‌تره ،دواتر نۆكه‌نده‌كه به‌ره‌و شاری فاو ده‌ڕوات و له ناوچه‌ی (ره‌ئسول بیشه )كۆتایی دێت.
دكتۆر عه‌بدول له‌تیف جمال رشید وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو به ئاماده‌بونی عبدالرحمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی ئاوبه‌ستی (خاسه چای) له پارێزگای كه‌ركوك دانا.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو دوپاتیكرده‌وه ،جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له سه‌ر رێڕه‌وی روباری (خاسه چای) كه لقێكی روباری عوزێمه بۆ خزمه‌تكردنی دانیشتوانی ئه‌م پارێزگا خۆشه‌ویسته‌و گل دانه‌وه‌ی ئاوی پێویست و ،بۆ رێكخستنی رۆیشتنی ئاوه به ناو روباری خاسه به درێژایی ساڵ. هاوكات بۆ یارمه‌تیدانی تۆڕی ئاوی شاری كهركوكیشه ، كه له مێژه به ده‌ست كێشه‌ی كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه‌وه ده‌ناڵێنن ،له كاتێكدا زۆربونی ژماره‌ی دانیشتوانیش پێویستی به دابینكردن ئاوی زیاتره له ئێستا‌و داهاتوشدا ،بۆیه دروستكردنی ئه‌م ئاو به‌سته كه 10كیلۆمه‌تر له باكوری خۆره‌ڵاتی شاره‌كه‌یه و درێژیی یه‌كه‌ی (1160)كلم و به‌رزیی یه‌كه‌ی (58)مه‌تره‌و (39)مه‌تر سێجا ئاو گل ده‌داته‌وه ،به‌ته‌واوی كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بۆ شاره‌كه چاره‌سه‌رده‌كات.