به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدول له‌تیف جمال رشید وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو گرێبه‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی ئاوبه‌ستی ئه‌ڵوه‌ندی له پارێزگای دیاله ئیمزاكرد كه ده‌كه‌وێته سه‌ر روباری ئه‌ڵوه‌ند له دوریی 7كیلۆمه‌تر له باشوری خوَره‌ڵاتی شاری خانه‌قینه‌وه‌یه.
له ئاهه‌نگی ئیمزاكردنی گرێبه‌سته‌كه‌دا به‌ڕێز وه‌زیریسه‌رچاوه‌كانی ئاو وتی "جێبه‌جێكردنی ئه‌م پرۆژه‌یه له چوارچێوه‌ی روانیین و پلانه‌كانی وه‌زاره‌ته‌كه‌یه به ئامانجی فراوانكردن و دروستكردنی ئاوبه‌ستی گه‌وره‌و بچوك له ناوچه جیاجیاكانی عێراقدا ،ساڵانی رابردوش چه‌ند ئاوبه‌ستێك له ناوچه‌كانی باكور و خۆراوا و ناوه‌ڕاست دروستكراون به مه‌به‌ستی گل دانه‌وه و كۆكردنه‌وه‌ی باراناو و ئاوی لافاو تا به‌كار بهێنرێن بۆ كشتوكاڵ و خواردنه‌وه .