به چاودێریی دكتۆرعه‌بدول له‌تیف جمال رشید وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو ،وه‌زاره‌تی سه‌رچاوه‌كانی ئاو هه‌ردو ئاوبه‌ستی (شیرین و په‌لكانه )ی له پارێزگای كه‌ركوك كرده‌وه ،ئامانج له‌دروستكردنی ئه‌و دوئاوبه‌سته رێكخستنی گه‌یشتنی ئاوه بۆ روباری عوزێم ودابینكردنی ئاوی ژێرزه‌ویی یه بۆ ناوچه‌كه ،هاوكات ئاو بۆ خواردنه‌وه و به‌خێوكردنی ئاژه‌ڵ و دابینكردنی ئاو بۆ هه‌ندێك كشتوكاڵی سنوردار.
روبه‌ری ئه‌و زه‌ویه به‌راوانه‌ی ئاوبه‌ستی شیرین 4000 دۆنمه ئاوبه‌ستی په‌لكانه‌ش 2000 دۆنمه هه‌روا بۆ مه‌به‌ستی گه‌شت و گوزاریش سودییان لێ وه‌رده‌گیرێت .
هه‌ردو ئاوبه‌سته‌كه‌ش له سێ به‌شی سه‌ره‌كی پێك دێت ئه‌وانیش،هه‌یكه‌لی ئاوبه‌سته‌كه و ده‌ریچه‌ی خواره‌وه و رێڕه‌وی ئاویی، هه‌یكه‌لی ئاوبه‌ستی شیرین به‌ربه‌ستێكی خۆڵینه درێژیی یه‌كه‌ی 426م و به‌رزیی یه‌كه‌ی 19 مه‌تره .
ده‌ریچه‌ی خواره‌وه تاوه‌رێكی كۆنكرێتیی (13) مه‌تریی و،به‌شی سێیه‌میش كه رێڕه‌وی ئاویی یه درێژیی یه‌كه‌ی 400 م وپانیه‌كه‌ی 50 مه‌تریی یه .
ئاوبه‌ستی په‌لكانه‌ش هه‌یكه‌له‌كه‌ی بریتیی یه له به‌ربه‌ستێكی خۆڵیین درێژیی 210م و به‌رزیی یه‌كه‌ی 22مه‌تره ،به‌شی دوه‌میش كه ده‌ریچه‌ی خوارووه تاوه‌رێكی كونكریتیی له به‌رده‌مدا یه (13،6) م به‌رزه.