سوپاسنامه
زۆر سوپاسی هه‌ستی دڵسۆزانه‌و دۆستانه‌ی هه‌مو ئه‌و كه‌س و لایه‌ن و كه‌سایه‌تیی و ناوه‌نده حكومیی و حزبیی و روناكبیریی و هونه‌ریی و كۆمه‌ڵایه‌تییانه ده‌كه‌ین كه چ به به‌شداریی كردنیان له مه‌راسیمی به خاك سپاردن و مه‌راسیمی پرسه له سلێمانی و له به‌غداد ، چ له رێی ئیمه‌یڵ و ته‌له‌فۆنه‌وه هاو خه‌ممان بون له كۆچی دوایی (شه‌وبۆشێخ جه‌مال ) ی خوشكمان ، خه‌م و په‌ژاره‌مانیان ره‌وانده‌وه و سه‌بورییان پێ به‌خشین ،نمونه‌یان زۆر بێت و هه‌رگیز خه‌م و ناخۆشیی نه‌یه‌ته رێی خۆیان و دۆست و ئازیزانیان. دوباره سوپاس بۆ هه‌مو لایه‌ك.
له‌تیف جه‌مال ره‌شید
له جیاتی خانه‌واده‌ی بنه‌ماڵه ی كۆچكردو