به‌ڕێز دكتۆر عه‌بدول له‌تیف جمال رشید وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی نۆكه‌ندی شه‌تول عه‌ره‌بی ئاودێریی له پارێزگای به‌سره دانا.
ئه‌و پرۆژه‌یه 250هه‌زار دۆنم زه‌ویی و زاری كشتوكاڵیی و باخ ئاو ده‌دات، ئه‌ویش له میانه‌ی هه‌ڵبه‌ستنی نۆكه‌ندێكی ئاو له ناوچه‌ی (كتیبان)له باكوری به‌سره (20)كیلۆمه‌تر پێش ئه‌وه‌ی روبه‌ڕوی سوێریی ئاوه هاتوه‌كه‌ی كه‌نداو ببێته‌وه ، شانبه‌شانی شه‌تول عه‌ره‌ب ده‌ڕوات (40)كیلۆمه‌تریش له لای چه‌پی شه‌ته‌كه ده‌ڕوات تا سایفۆنێك ده‌بڕێت كه ده‌كه‌وێته كه‌ناری راستی شه‌ته‌كه و درێژیی یه‌كه‌ی (1200)مه‌تره ،دواتر نۆكه‌نده‌كه به‌ره‌و شاری فاو ده‌ڕوات و له ناوچه‌ی (ره‌ئسول بیشه )كۆتایی دێت.