دكتۆر عه‌بدول له‌تیف جمال رشید وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو به ئاماده‌بونی عبدالرحمان مسته‌فا پارێزگاری كه‌ركوك و سه‌رۆك و ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و به‌ڕێوه‌به‌رانی فه‌رمانگه‌كان و جه‌ماوه‌رێكی زۆر به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌ی ئاوبه‌ستی (خاسه چای) له پارێزگای كه‌ركوك دانا.
له رێوره‌سمه‌كه‌دا وه‌زیری سه‌رچاوه‌كانی ئاو دوپاتیكرده‌وه ،جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌كه له سه‌ر رێڕه‌وی روباری (خاسه چای) كه لقێكی روباری عوزێمه بۆ خزمه‌تكردنی دانیشتوانی ئه‌م پارێزگا خۆشه‌ویسته‌و گل دانه‌وه‌ی ئاوی پێویست و ،بۆ رێكخستنی رۆیشتنی ئاوه به ناو روباری خاسه به درێژایی ساڵ. هاوكات بۆ یارمه‌تیدانی تۆڕی ئاوی شاری كهركوكیشه ، كه له مێژه به ده‌ست كێشه‌ی كه‌میی ئاوی خواردنه‌وه‌وه ده‌ناڵێنن ،له كاتێكدا زۆربونی ژماره‌ی دانیشتوانیش پێویستی به دابینكردن ئاوی زیاتره له ئێستا‌و داهاتوشدا ،بۆیه دروستكردنی ئه‌م ئاو به‌سته كه 10كیلۆمه‌تر له باكوری خۆره‌ڵاتی شاره‌كه‌یه و درێژیی یه‌كه‌ی (1160)كلم و به‌رزیی یه‌كه‌ی (58)مه‌تره‌و (39)مه‌تر سێجا ئاو گل ده‌داته‌وه ،به‌ته‌واوی كێشه‌ی ئاوی خواردنه‌وه بۆ شاره‌كه چاره‌سه‌رده‌كات.